بارزانی: ڕاگەیاندن ئاسانترین ڕێگەیە تا لەوێوە نەیارانمان بگەنە مەرامی خۆیان

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:
سەرۆکی هەرێم جەخت دەکاتەوە کە،ڕاگەیاندن ئاسانترین ڕێگەیە بۆئەوەی لەوێوە نەیارانمان بگەنە مەرامی خۆیان،بۆیە پێویستە لە جاران زیاتر برەو بە هەستی نیشتمانپەروەری و ئازادیخوازی و پاراستنی یەکڕیزی بدەن.

مسعود بارزانی،سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە پەیامێكدا،دەڵێت”لەم دۆخەی ئێستادا کە لە شەڕی بەرگرییکردن لە خاک و کەرامەتی گەلەکەمانداین،ئەرکی ناوەندەکانی ڕاگەیاندن لە هەرکاتێک هەستیارتر و گرینگترە“.

بارزانی راشیگەیاندوە”ئێستا دوژمن و نەیارانی گەلی کوردستان هەوڵ دەدەن ئەوەی بە ئەنفال و کیمیاباران بۆیان نەچووەسەر لە ڕێگەی ڕشتنی ژەهری دووبەرەکی و شکاندنی بڕوابەخۆبوونی تاکی کورد ئەنجامی بدەن و، ڕاگەیاندن ئاسانترین ڕێگەیە بۆئەوەی لەوێوە نەیارانمان بگەنە مەرامی خۆیان، بۆیە پێویستە لە جاران زیاتر برەو بە هەستی نیشتمانپەروەری و ئازادیخوازی و پاراستنی یەکڕیزی بدەن“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com