نوچەنێت.هه‌ولێر:
پارێزگاری كه‌ركوك و جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ستایشی سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه دەكەن.
سایتی فەرمی یەكێتی بڵاوی كردوەتەوە دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌یان تاووتوێكرد كه چه‌ندین ناوچه‌یان له باشوری داقوق له تیرۆریستان پاككرده‌وه .
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی پارێزگاری كه‌ركوكه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه كه پارێزگاری كه‌ركوك له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و به ئاماده‌بوونی سكرتێری گشتی حیزبی سۆشیالیستی كوردستانی (محمد حاجی محمود) و بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه (ئه‌نور حاجی عوسمان)و ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانده ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك سه‌ركه‌وتنه‌كانی دوێنێ-یان له به‌ره‌كانی جه‌نگ تاووتوێكرد كه دێیه‌كانی عوزێریه‌و عه‌تشانه‌و موڕه‌و باشناكی گه‌وره‌و بچووك له رۆژئاوای قه‌زای داقوق له تیرۆریستان پاككرانه‌وه.
له‌دانیشتنه‌كه‌دا هه‌ردوولا ستایشی هێزی پێشمه‌رگه و دژه تیرۆریان كرد بۆ ئه‌وسه‌ركه‌وتنانه و ته‌ئكیدیانكرده‌وه كه خوێنی شه‌هیدان به‌رده‌وام جێگای شانازی كه‌ركوكییه‌كان ده‌بێت .
ئاماده‌بووان ته‌ئكیدیشیانكرده‌وه كه تیرۆریستانی داعش هه‌رده‌م شكستخواردوو ده‌بن و كه‌ركوك ئارامترده‌بێت.