نوچەنێت.ههولێر:
بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرای کرد، ئەو پلانەی ھێزی پێشمەرگە بۆ گرتنەوەی چەند گوندێک لە دەڤەری شارۆچکەی داقووق دایاننابوو ١٠٠% جێبەجێ کراوە و، سەری گرتووە و، زیانێکی زۆریشیان لە تیرۆریستان داوە.
(ئەنوەری حاجی عوسمان) بە ماڵپەڕی فەرمی حیزبەكەی ڕاگەیاندوە”سەعات هەشتی دوێنێ بەیانی،ھێزی پێشمەرگە بەپێی پلانێکی پێشوەختە ھێرشیان بۆ گرتنەوەی چەند گوندێک دەست پێکرد لە سنووری شارۆچکەی داقووق خۆشبەختانە توانرا پلانەکە ١٠٠%جێ بەجێ بکرێت وسەرکەوتووش بوون لەجێ بەجێ کردنی.
وتیشی،لەو شەڕەدا زیانی پێشمەرگە کەم بوو، بەڵام تیرۆریستانی داعش چاکیان لێ کوژرا و، هەرپێنج گوندەکەیش کە مەبەستمان بوو، گرتمانەوە؛ جارێ شەڕەکە دامرکاوەتەوە و، دنیا کڕە.
عوسمان ڕایشیگەیاند”خۆی گوندی عوزێریە و، عەتشانە و، گوامات و، مۆرە و، بانشاخ هەرپێنجەکەیان، هی کوردانە و، داعش کردبوونیە مەکۆی خۆی؛ چ خۆکوژ و، ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو ھەبوو، لەو گوندانەدا ئامادەیان دەکرد”.