لە شەڕێکدا لەسەر زەوی و زار سێ کەس کوژران

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە، لە ئەنجامى شەڕى چەند کەسێک لە ناحیەى هەریرى سەر بەقەزاى شەقڵاوە سێ کەس کوژران و یەکێکیش بریندار بوە، کە سەرجەمیان لە یەک بنەماڵەن. سەرچاوەیەکى نزیک لەو بنەماڵەیە، هەواڵەکەى بۆ (سبەى) پشتڕاستکردەوە و وتى:”هەردولا ئامۆزاى یەکترن، بەڵام بەهۆى کێشەى زەوى و زار دەمەقاڵە کەوتوەتە نێوانیان و دواتر دەمەقاڵەکە بوەتە شەڕ و چەکى تێدا بەکار هاتوە و بەهۆیەوە لەلایەک کوڕ و باوکێک کوژراون و لەلاکەى دیکەش کەسێک کوژراوە کە ئامۆزاى باوکە کوژراوەکەیە و کەسێکى دیکەش برینداربوە”.

ئاماژەى بەوەشکرد کە سەرجەمى ئەوانەى شەڕەکەیان کردوە پێکراون و ئێستاهێزەکانى پۆلیس گەیشتونەتە شوێنى روداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردوە، بەڵام تائێستا هیچ کەسێک بە بریندارەکەشەوە لەسەر ئەو روداوە دەستگیر نەکراوە.

سەرچاوەیەکیش لە نەخۆشخانەى شەقڵاوە، ئەوەى پشتڕاستکردەوە کە تەرمى سێ کوژراوى ئەو روداوە گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکە و بۆ لێکۆڵینەوە رەوانەى هەولێر کراون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com