لیژنەی دارایی پەرلەمان لەبارەی دامەزراندن و مووچەوە ئەم لێدوانەی دا

0

نوچەنێت-وەرەدەنا

 

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت مووچەی مانگانەی مووچەخۆرانی عێراق 4 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار لەسەر حكومەت دەكەوێت، بەڵام رەتیكردەوە حكومەت گرفتی هەبێت لە دەستكەوتنی ئەو بڕە پارەیە.

 

مەسعود حەیدەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەنراوێكدا وتویەتی “ئەگەر مانگی سێ بە نموونە وەربگرین، حكومەت تەنیا لە رێگەی فرۆشتنی نەوتەوە 8 ملیار و 300 ملیۆن دۆلاری دەستكەوتووە”.

 

ئەوەش پێچەوانەی لێدوانەكانی دیكەی بەغدایە كە دەڵێن پارەی پێوستیان نییە تا رەوانەی هەرێمی كوردستانی بكەن.

 

دەربارەی دامەزراندنی فەرمانبەری نوێ، مەسعود حەیدەر وتویەتی “چیتر بە گۆترە و بەبێ پلان خەڵكی دانامەزرێنین، بەڵكو بەپێی پێداویستییەكانی دەوڵەت فەرمانبەر داوا دەكەین، بە پێچەوانەی ساڵانی پێشوو كە بەهۆی دامەزراندنی بێ پلانی فەرمانبەرانەوە گەیشتووینەتە ئەم دۆخە سەختەر”.

 

حەیدەر وتویەتی نیوەی داهاتی نەوتی عێراق بۆ مووچە دەڕوات و ئەوەش ئابووریی عێراقی داغان كردووە و ناشتوانین چارەی بكەین.

 

حەیدەر وتویەتی حكومەت دەبێت پلانێكی ستراتیژی درێژخایەن دابڕێژێت تا لەو هەڵاوسانە رزگاری ببێت كە لەناو فەرمانگە دەوڵەتییەكان درووستبووە ئەویش بە چالاككردنی كەرتەكانی پیشەسازی و بازرگانی و كشتوكاڵی و متمانەدان بە كەرتی تایبەت.

 

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com