نوچەنێت.هه‌ولێر:
سكرتێری حیزبی دیموكراتی ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنی ئێران‌و رۆژئاوا سه‌ربگرێت كۆماری ئیسلامی له‌ڕوی ئابوریه‌وه زیاتر ده‌بوژێته‌وه‌و ئه‌مه‌ش ده‌ستی واڵاتر ده‌كات كه كێشه‌و ئاژاوه‌ی زیاتر له‌ناوچه‌كه‌دا بنێته‌وه، ئه‌و ده‌ڵێت “مه‌ترسیی ئێران له‌سه‌ر ئێمه زیادی كردوه”.
سكرتێری گشتیی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران مسته‌فا هیجری له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ئاوێنه‌دا رایگه‌یاند كه حكومه‌تی هه‌رێم‌و هێزه سه‌ره‌كیه‌كانی هه‌رێم ده‌رهه‌ق به‌هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه‌مته‌رخه‌م بون، ئه‌و وتی “به‌هۆی كێشه‌و دوبه‌ره‌كیی هێزه‌كانی كورد به‌گشتی‌و په‌كه‌كه‌و پارتی به‌تایبه‌تی هه‌وڵدان بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌ئێستادا بێسوده، له‌حاڵه‌تێكی وادا ئه‌گه‌ر ببه‌سترێت ده‌بێته كۆنگره‌ی حزبێك كه ئه‌وه‌ش سودێكی بۆ كورد نابێت”.
وتیشی “له‌هه‌لومه‌رجی ئێستادا هه‌رێمی كوردستان روبه‌روی كۆمه‌ڵێك كێشه‌وگرفت بۆته‌وه، ئه‌گه‌ر كێشه‌ی دیاریكردنی سه‌رۆكی هه‌رێمیش ببێته كێشه‌یه‌كی تر ئه‌وه به‌قازانجی كورد نازانین، هه‌ربۆیه پێمانوایه ده‌بێت به‌رێگایه‌كی یاسایی‌و به‌سازانێكی هه‌مه‌لایه‌نه بتوانن ئه‌و مه‌سه‌له‌یه چاره‌سه‌ربكه‌ن”.