ئۆپۆزسیۆن هه‌نگاوه‌كانی پارتی و یه‌كێتی به پێچه‌وانه‌ی په‌یامه‌كه‌ی سه‌ۆكی هه‌رێم ده‌زانن
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
له دوا په‌یامیدا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، داوای له لایه‌نه‌كان كرد كه پێكه‌وه كۆببنه‌وه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێم، له ئێستادا پارتی و یه‌كێتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت به هێڵی سور ده‌زانن، ئۆپۆزسیۆنیش پێیانوایه، هه‌نگاوه‌كانی دوو حیزبه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات پێچه‌وانه‌ی په‌یمامه‌كه‌ی بارزانییه.
رۆژی (17/5/2011) مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكیدا، داتوای له لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم به ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه‌وه كرد، كه كۆببنه‌وه بۆ تێپه‌ڕاندنی دۆخی هه‌رێم، له‌و قه‌یرانانه‌ی كه رووی تێكردووه، ئه‌و په‌یامه‌ی بارزانیش جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی لایه‌نه سیاسییه‌كان بوو، به‌ڵام له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا، كه دوای كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی تری ناو ده‌سه‌ڵات سازگرا، مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌وكته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند “هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت قبوڵ ناكه‌ین”، ئه‌م لێدوانه‌ی ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، نیگه‌رانی لای حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كان درووست كرد و به پێچه‌وانه‌ی په‌یامه‌كه‌ی بارزانی‌یان له قه‌ڵه‌مدا.
له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، د. سه‌لاحه‌دین بابه‌كر وته‌بَژ و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند، “ئه‌و جۆره لێدوانانه خزمه‌ت به زه‌مینه ساز كردن بۆ ئه‌نجام دانی گفتوگۆ پێنج قۆڵیه‌كانی نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن ناكات و كاتی لێدوانه‌كه‌ش به كاتێكی نه‌گونجاو داده‌نێین”، وتیشی “ئه‌و لێدوانه پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ گیانی په‌یامی كۆتایی سه‌رۆكی هه‌رێم كه داوای كردبوو لایه‌نه سیاسیه‌كان له ڕێی گفتوگۆ و دانوستانه‌وه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن”.
چاودێرێكی سیاسی پێیوایه پارتی و یه‌كێتی ده‌یانه‌وێت یاری به كات بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مترین داوامارییه‌كانی جه‌ماوه‌ر و ئۆپۆزسیۆن جێبه‌جێ بكه‌ن، ئه‌و چاودێره وتی “ئه‌گه‌ر سه‌یری هه‌نگاوه‌كانی پارتی و یه‌كێتی بكه‌یت، هه‌ست به‌و كات كوشتنه ده‌كه‌یت، چونكه ئه‌وان جگه له‌وه‌ی نایانه‌وێت داواكارییه‌كاندا جێبه‌جێ بكه‌ن، ناشیانه‌وێت په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بگه‌یه‌ننه جێ كه باسی له چاكسازی ده‌كرد، چونكه دوای زیاتر له دوو مانگ، تا ئێستا ئێستا هه‌نگاوێكی چاكسازیمان نه‌بینی، كه سه‌رۆكی هه‌رێم له 11/3 به‌ڵێنی دا”.
كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش پێیانوایه دانانی هێڵی سور بۆ كۆبوونه‌وه‌كان، پێچه‌وانه‌ی داواكارییه‌كه‌ی بارزانییه، كه ئه‌م ده‌ربڕینه‌شییان له زاری وته‌بێژه‌كانییانه‌وه ده‌ر بڕیوه، به‌ڵام به بڕوای چاودێره سیاسییه‌كه، له ئێستادا به‌هۆی “كپ كردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه له رێگه‌ی سه‌ربازییه‌وه”، ده‌سه‌ڵات وه‌ك جاران گوێ به داواكارییه‌كانی ئۆپۆزسیۆن نادات، وتی “ئێستا هه‌ست به لوتبه‌رزییه‌ك ده‌كرێت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه، كه به بڕوای من ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌كه بۆ كه‌وتنی ده‌سه‌ڵات، چونكه له سیاسه‌تدا لوتبه‌رزی نیه، ئوه‌ی كه لوتبه‌رزه ئه‌وانه‌ن كه به‌ره‌و دیكتاتۆرییه‌ت هه‌نگاو ده‌نێن و دیكتاتۆره‌كانیش زۆرجار له لوتكه‌وه به‌رده‌بنه‌وه و ده‌كه‌ون”.