نوچەنێت.هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی غه‌در لێكردنی كوڕه شه‌هیدێك بڵاوده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت،هیج پرۆسه‌یه‌ك بێ گله‌یی نابێت
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
رۆژی 16/4/2015 له‌كاتی مه‌راسیمی یاد28 ساڵه‌ی كیمیاباران كردنی دوڵی خۆشناوه‌تی كه‌سێك به‌ناوی خانه‌واده‌ی یه‌كێ له‌شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كان، له‌به‌رده‌م كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن كێلی گۆڕی شه‌هیده‌كه‌یان له‌گۆڕستانی شه‌هیدان هه‌ڵگرت كه گوایه ناوی له لیستی ئه‌و خانوانه‌دا ده‌رهێندراوه كه رۆژی 15/4/2015 له‌مه‌راسیمێكدا به ئاماده‌بوونی مه‌حمودی حاجی سالح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر دابه‌شكراون و به وته‌ی ئه‌و هاووڵاتیه غه‌دریان لێ كردوه كه گوایه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه لایه‌نگری لایه‌نێكی سیاسی بووه بۆیه ناویان ده‌رهێناوه.
وه‌كو وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بۆ رایگشتی روونی ده‌كه‌ینه‌وه كه میكانیزمی دابه‌شكردنی ئه‌و 150 خانووه‌ی كه له‌بالیسان دابه‌شكرا به هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و یه‌كه ئیداریه‌كانی بالیسان و نوێنه‌ری كه‌سوكاری شه‌هیدانی سنوره‌كه ئه‌نجامدراوه و بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌مانگێك دوای زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه لیسته‌كان ئاماده‌كران .
ئێمه له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یاده‌كه‌دا له‌سه‌ر زاری وته‌بیژی وه‌زاره‌ت ئه‌وه‌مان روونكردنه‌وه كه هه‌رچه‌نده كاری زۆرمان بۆ ئه‌وه كرد كه دادپه‌روه‌ری ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین، به‌ڵام گومان له‌وه‌یدا نیه كه هیج پرۆسه‌یه‌ك بێ گله‌یی نابێت، لێره‌و له‌وێ ده‌نگی سكاڵا به‌رزده‌بێته‌وه و دروست ده‌بێت، ده‌رگای وه‌زاره‌ت و شه‌خێی وه‌زیر كراوه‌یه بۆ هه‌ر كلیه‌یی و ساكاڵایه‌كی هه‌بوو و هه‌ست به‌وه ده‌كات كه غه‌دری لێكراوه ده‌توانی سه‌ردانمان بكات و به‌وپه‌رسی سنگ فراوانیه‌وه پێشوازی ده‌كه‌ین به‌دواداچوون بۆ كله‌ییه‌كانیان ده‌كه‌ین.
بۆیه هه‌ر زوو به‌دوادا چوونمان بۆ پرسی ئه‌م خانه‌واده‌یه كرد و بۆمان ده‌ركه‌وت كه ناوبراو خانه‌واده‌ی (شه‌هید ره‌شید عه‌لی مه‌حمود)ه كه وارسه‌كه‌ی( لیمۆ ره‌شید عه‌لی) ه (ئه‌وه‌ی كێله‌كه‌ی شكاندوه كوڕی شه‌هید)ه، شه‌هیدی ناوبراو دوو خانه‌واده‌ی هه‌یه، وارستی دووه‌می شه‌هید به‌ناوی (ئیسماعیل ره‌شید عه‌لی) ه و ناوی له‌و لیسته‌دا بووه‌كه خانوویان وه‌رگرتووه، له‌مه‌و به‌ریش خانه‌واده‌ی شه‌هید به وه‌رگرتنی زه‌وی سودمه‌ندبوون.
له‌كاتێكدا كه هه‌ڵكه‌ندنی كێلی كۆڕستانی شه‌هیدان له هه‌ر شوێنێك بێت دووره له نه‌ریتی به‌رزی كوردایه‌تی له هه‌مانكاتدا ئه‌و گوڕستانه موڵكی گه‌لی كوردستانه بۆ هیج كه‌سێك نیه زه‌ره‌ری پێ بگه‌یه‌نێت، بویه ئیدانه‌ی ئه‌م كاره ده‌كه‌ین و دڵگرانی خۆمان بۆ ئه‌نجامدانی راده‌گه‌ێنین بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته پێشینه وه‌كو وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له رێگای به‌شی یاسایی رێ‌و شوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره ده‌گرینه به‌ر
جارێكی تر سه‌ری رێز له ئاست گه‌وره‌یی شه‌هیدانمان داده‌نوێنین و به كه‌سوكاره‌كانیان راده‌گه‌یه‌نین كه ئێمه ئه‌و ساتانه ئاسوده‌ین كه بتوانین خزمه‌تی ئێوه‌ی تێدا بكه‌ین.
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان