نوچه نێت
كه‌ناڵى عز كه‌ناڵێكى به‌عسیه و ده‌گوترێت خاوه‌نه‌كه‌ى عزه‌ت دورییه. په‌خشى به‌رنامه‌كانى ده‌وه‌ستێنێ و خوێندنه‌وه‌ى قورئان په‌خش ده‌كات.
چه‌ند سایت و ده‌زگایه‌كى راگه‌یاندنى عێراقى ئه‌مه‌یان به به‌ڵگه‌یه‌كى گرنگ زانیوه كه ده‌بێت عزه‌ت دورى له ژیان نه‌مابێت و كوژرابێت. دوێنێ پارێزگارى سه‌لاحه‌دین مردنى عزه‌ت دورى جێگرى سه‌رۆكى پێشووى عێراقى راگه‌یاند و ده‌شگوترێت ته‌رمه‌كه‌ى ئێستا له‌به‌غدایه بۆ ئه‌وه‌ى پشكنینى پێویستى بۆ بكرێت.