نوچەنێت.knn:
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه 5 گوند له باشوری خۆرئاوای قه‌زای داقوق كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن و زیانی گه‌وره به تیرۆریستان ده‌گه‌یه‌نن، له گوندی به‌شیریش شه‌ڕ به‌رده‌وامه.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له باشوری كه‌ركوك ده‌ستیان پێكرد، به ئازادكردنی 5 گوندی سه‌ر به قه‌زای داقوق كۆتایی هات.
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، گونده‌كانی عوزێریه‌و عه‌تشانه‌و موڕه‌و بان باخی گه‌وره‌و بچوكیان له باشوری خۆرئاوای داقوق كۆنترۆڵكردوه‌و زیانێكی گه‌وره‌شیان به تیرۆریستان گه‌یاندوه، له ئێستاشدا تیمه تایبه‌ته‌كان سه‌رقاڵی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبه چێنراوه‌كانن.
كاتژمێر 6ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئۆپه‌راسیۆنێكی فراوانیان بۆ ئازادكردنی گونده‌كانی سه‌ربه ناحیه‌ی داقوق له باشوری كه‌ركوك ده‌ستپێكردو به‌ر له هێرشه‌كه فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان مۆڵگه‌كانی تیرۆریستانیان بۆردومانكرد.