نوچەنێت.هه‌ولێر:
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی ئه‌مریكا ده‌كات‌و له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته، كۆده‌بێته‌وه.
فه‌لاح مسته‌فا،به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم،بە KNN رایگه‌یاندوە: تاكاتی نزیك بوونه‌وه‌ی سه‌ردانه‌كە،زانیاری له‌سه‌ر كات و چۆنێتی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ ئه‌مریكا ئاشكرا ناكه‌ن.
سه‌ردانی بارزانی بۆ ئه‌مریكا دوای ئه‌وه‌دێت، له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كرد‌و له‌گه‌ڵ باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌و گه‌وره به‌رپرسانی دیكه‌ی سیاسی‌و سه‌ربازی‌و ئابوریی ئه‌مریكا، كۆبوه‌وه.