نوچەنێت. ئاوێنه‌نیوز:
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گه‌رمیان، موقه‌ده‌م هه‌ژار خه‌لیل، له‌شه‌ڕه‌که‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی باشوری که‌رکوکدا، به‌ده‌ستی چه‌کدارانی داعش شه‌هید کراوه.
له‌ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، شه‌ممه 18ی نیسان هێزه‌کانی پێشمه‌رگه کردیانه سه‌ر چه‌ند گوندێکی سنوری پارێزگای که‌رکوک، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گه‌رمیان، موقه‌ده‌م هه‌ژار خه‌لیل شه‌هید کراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گه‌ریمانی، عه‌لی شێخ محه‌مه‌د بەئاوێنه رایگه‌یاندوە،که ناوبراو به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی چێندراو له‌نزیک گوندێکی سنوری پارێزگای که‌رکوک شه‌هید کراوه.
هاوکات له‌گه‌ڵ موقه‌ده‌م هه‌ژاردا، پاسه‌وانێکیشی شه‌هید بوه.
له‌به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له‌محیوه‌ری که‌رکوکه‌وه له‌چه‌ند لایه‌که‌وه هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی ناسراو به‌داعشیان ده‌ست پێکردوه