نوچەنێت.ههولێر:
هێرشی پێشمەرگە لە بەرەبەیانەوە لە قۆڵی جدیدیە بۆ سەر داعش دەستیپێکردووە و هێزەکانی پێشمەرگە و پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی کەرکووک چەند شوێنێکیان لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک کۆنترۆڵکردەوە.
عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی کەرکووک بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند “تەلئەحمەد و هێڵی شەمەندەفەری نێوان بەشیر و عوزێرییە کۆنتڕۆڵکرانەوە”.
هێرشی هێزەکانی پێشمەرگە لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک بۆ سەر پێگەکانی داعش لە بەرەبەیانەوە بە پشتیوانی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان دەستیپێکردووە.