ئاسایشى هەولێر لەبارەی تەقینەوەكەی عەینكاوە راگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە

0

نوچەنێت.هەولێر:
سەبارەت بەتەقینەوەکەی عەینکاوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر راگەیێندراوێک بڵاودەكاتەوەو رایدەگەێنێت،
تەقینەوەکە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو بووە.

لەبەشێكی تری راگەیەنراوەكە هاتوە،هاووڵاتیانی شاری هەولێری خۆشەویست دڵنیادەكەینەوە كە بارودۆخی شاری هەولێر ئارامە و لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆدایە.

دەقی راگەیێندراوەکە:

ئەمڕۆ هەینی 17-4-2015 كاتژمێر 5:45 ئێوارە سەیارەیەكی بۆمبڕێژكراو لە شارۆچكەی عەینكاوە، لەنێوان بنكەی پۆلیسی عەینكاوە و بارەگای کونسوڵخانەی ئەمریكی، لە پێش كافتریای ( نیلی) تەقییەوە و لە ئەنجامدا بووە هۆی شەهیدبوونی (دوو ) هاووڵاتی و برینداربوونی (هەشت ) كەسی تر.

لێكۆڵینەوە بۆ دۆزینەوەی تاوانباران بەردەوامە و لە ئەنجام رای گشتی لێی ئاگادار دەكەینەوە.

هاووڵاتیانی شاری هەولێری خۆشەویست دڵنیادەكەینەوە كە بارودۆخی شاری هەولێر ئارامە و لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆدایە.
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
17-4-2015

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com