نوچەنێت-ئاژانسەكان
لە درێژەی چالاكییەكانی ئەمریكا، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەشداریی لە كۆڕبەندییەكی پەیمانگای واشنتن كرد و دیدی خۆی سەبارەت بە رووداوەكانی عێراق و لەنێویاندا وێنە زۆرو زەوەندەانیقاسم سولێمانی لە مەیدانەكانی جەنگی دژی داژعش لەسەر خاكی عێراق خستەڕوو.
كاتێك پرسیار لە حەیدەر عەبادی كرا سەبارەت بە دەركەوتنە زۆرەكانی قاسم سولێمانی لە عێراق وتی “بەشداریكردنەكەی سولێمانی بیرۆكەیەكی خراپ بوو”. عەبادی وتویەتی دەركەوتنەكانی سولێمانی سەنگی هەوڵ كۆششەكانی سوپای عێراقی دابەزاندووە.
عەبادی هەروەها داوای ل ئێرانیش كردووە رێز لە سەروەریی خاكی عێراق بگرێت و هەموو هاریكارییەكان لەڕێگەی حكومەتی عێراقەوە پێشكەش بكات.