دیلان سەعیدی : بڕیارەکەی نێچیرڤان بارزانی یەکەم هەنگاوی ژیرانەیە بۆ رێگری لەبەداعش بوون لەکوردستان

0

نوچەنێت

بەبڕیارێکی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان، 39 قوتابخانە و 6 پەیمانگای ئاینی و 5000 خوێندکار لەو بوارە، لەوەزارەتی ئەوقافەوە دەگوازرێنەوە بۆ وەزارتەکانی پەروەردەو خوێندنی باڵا، بەگوتەی  وەزارەتی ئەوقاف، چیدی لەو خوێندنگایانە بەتەنها وانەی ئاینی ناخوێنرێت.

ئەو بڕیارەی بارزانی دەنگدانەوەی بەدوایخۆیدا هێنا، هەندێ لەمامۆستایانی ئاینی بەبڕیارێکی دروستی نابینن و رۆشنبیرانیش پێیان وایە، یەکەم هەنگاوە بۆ سنوردارکردنی توندڕەوی، نوسەرو رۆشنبیری کورد، دیلان سەعیدی لەبارەیەوە دەڵێت”ئەم هەنگاوە رێگە لەبەسەلەفی بوون و داعش بون دەگرێت لەکوردستان.

سەعیدی لەلێدوانێکدا بۆ نوچەنێت، پێی وایە، ئەو بڕیارەی سەرۆکی حکومەتی کوردستان، لەسەر بنەمایەکی”مودێرن و لە جێگای خوێدا”، دراوەو دەبێت”خوێندنی زانستی دینی، وەک هەموو زانسەتەکانی دیکە ببێتە بەشێک لە زانکۆ، ئەوە ئەو بنەمایە کەلەوڵاتانی ئەروپایی و سوئێد کاری لەسەر دەکرێت”.

ئەو رۆشنبیرەی کورد زیاتریش دەڵێت”گرنگی ئەم بڕیارە لەوەدایە، یاسا و ڕێساێک بۆ وەرگرتنی خوێندکاران دادەنرێت، هەر وەک  بەرپرسێکی ئەوقافیش رایگەیانگدووە ئیدی تەنها دەرسی سەرف و نەحو و شەریعەتی شافعی ناخوێنن،  دەبێ  زبانی خارجی ، مێژوو ، جوگرافیا ، ئەدەبیات، و هونەری  فەلسفە و هتد بخوێنن”

هەروەها بڕوای وایە، ئەم هەنگاوە رێگە لە”بەسەلەفی بوون و داعش بون دەگرێت، دەگەڵ ئەوەش بۆچوون و توانای کوێرە مەلا و ئیسلامی ناحاڵێ ١٤٠٠ لەمەوبەر دەگرێت”، هەر بۆیە “لەیەکەم کاردانەوەدا، مەلاکانی وەک مەلا  مەزهەر  هاتنە دەنگ و هاواریان لێ هەستا”.

هەر لەلێدوانەکەیدا بۆ نوچەنێت، نوسەرو رۆشنبیر دیلان سەعیدی، دەڵێت”ئەوە یەکەم هەنگاوی ژیرانەیە کەلەباشوور، بۆ کەم کردنی دەسەڵاتی ئایین هەڵگیراوە ، من پیموایە ئەگەر ئەم هەنگاوە  بەتەواوی جێ بەجێبکرێت و نەبێتە شتێکی هاکازایی قازانجی ئێجگار زۆرە، هەم بۆ پەرەپێدانی کولتووری سێکۆلار و هەم لەبەر ئاسایشی کوردوستان”.

بۆ خوێندنەوەی بڕیارەکەی سەرۆکی حکومەت کلیک بکە …..

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com