سەلام سەعدی: بریارەکەی سەرۆکی حکومەت گرنگە، دەبێ قەدەغەکردنیشی بەدوادابێت

0

نوچەنێت

رۆژنامەنوس سەلام سەعدی بڕیارێکی نێچیرڤان بارزانی لەبارەی خوێندنگە ئاینییەکانییەکانەوە بەگرنگ دەزانێ، داواش دەکات، هەنگاوی دوای ئەو بڕیارە قەدەغەکردنی قوتابخانەکانی سەربەحزبە ئیسلامییەکان بێت.

بۆ رێکخستنی خوێندن لەبواری ئاینیدا، نێچرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان، بڕیاریدا بەگواستنەوەی خوێندنگەو پەیمانگا ئاینییەکان، لەوەزارەتی ئەوقافەوە بۆ وەزارەتەکانی پەروەردەو خوێندنی باڵا، و ئەو بڕیارەش دەنگدانەوەی بەدوایخۆیدا هێنا، زۆرێک لەچاودێران بڕیارەکە بەگرنگ باس دەکەن و پێیان وایە، رێگەیەک دەبێت بۆ بەزانستیکردنی خوێندن لەو بوارەو دوورخستنەوەی لە بڕوای توندڕەویی لەکوردستان.

رۆژنامەنوس سەلام سەعدی، لەلێدوانێکدا بۆ نوچەنێت، ئەو بڕیارەی سەرۆکی حکومەتی کوردستان، کە 39 قوتابخانە و 6 پەیمانگای ئاینی و 5000 خوێندکار لەو بوارە، لەوەزارەتی ئەوقافەوە دەگواێنەوە بۆ وەزارتەکانی پەروەردەو خوێندنی باڵا، بەبڕیارێکی گرنگ لەقەڵەم دەدات، چونکە “وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا، دەبێ تاکە لایەنی مەعنی بن بە پەروەردە و فێرکردن”.

بەبڕوای سەلام سەعدی خوێندن لەبواری ئاینیدا”زۆر هەستیارە و گرنگە لەژێر کۆنترۆڵ بێت و خوێندکاران جگە لە وانەی ئاینی، وانەی تریش بخوێنن”.

سەعدی ئەوەش دەخاتەڕوو کە”ئێمە کێشەمان لەگەڵ میتۆدی خوێندن هەیە بەگشتی، کە تاکی هۆشیار و بەرهەمهێن و بەرپرسیار بەرهەم ناهێنێ”، بۆیە پێی باشە، هەنگاوی دوای ئەو بڕیارەی سەرۆکی حکومەت”پێداچوونەوە و چاکسازیی راستەقینە بێت لە زانکۆکان، هەروەها خوێندنی ئاینی بەجۆرێک بێت، کە خزمەت بە وەلانانی فکری توندوتیژ بکات، کراوە بێت و دنیا بەجۆرێکی تر ببینێ، کارلێکی باشتر بکات لەگەڵ کۆمەڵگە”. بەڵام وەک ئەو دەڵێت”هێشتاش ئەمە چارەسەری هەموو کێشەکە نییە، ئەگەر ئامانجەکە رێگرتن بێت لە بڵاوبوونەوەی بیری توندوتیژ، چونکە لەبیرمان نەچێ هەتا ئێستاش دەیان قوتابخانەی تر هەن، کە سەر بە حیزبە ئیسلامییەکانن و لەدەرەوەی وەزارەتی ئەوقافن”.

بۆیە پێشنیار دەکات کە قوتابخانانە ئاینییەکانی سەربەحزبە ئیسلامییەکان”بە یەکجاری قەدە‌‌غە بکرێن، ئەوانەشی سەر بە حکومەتن ببنە کارخانەی بلاوکردنەوەی بیری میانڕەوی و لێبووردەیی”.

بۆ خوێندنەوەی بڕیارەکەی سەرۆکی حکومەت کلیک بکە …..

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com