په‌رله‌مانتارێكی پارتی: پەرلەمان بە دەست موزایەدەی سیاسییەوە دەناڵێنێت

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

په‌رله‌مانتارێكی پارتی دەڵێت، یاساكانی پەرلەمان لەبەر چەند هۆكارێكی سیاسی وەك خۆیان تێناپەڕن، بۆیە دەبێت پەرلەمان لە موزایەدەی سیاسی دوور بكەوێتەوە. بڕوایشی وایە كە، بەشێك لە پەرلەمانتاران لە كاری پەرلەمانی نەگەییشتوون و ئەوەندەی بیر لە كارە سیاسییەكان دەكەنەوە، هێندە گرینگی بە یاساكان نادەن.

فرسەت سۆفی، په‌رله‌مانتاری پارتی له‌پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمی حیزبه‌كه‌ی رایگەیاندوه‌”یاساكانی پەرلەمان لەبەر چەند هۆكارێك بە ڕێڕەوی خۆیاندا ناڕۆن”.

وتیشی”لە پەرلەمانی كوردستان فرەحزبی دەبینرێت، ئەمەیش وا دەكات كە زۆربەی كوتلەكان دەرچوونی یاساكان بكەنە هەلێك و بە خەڵێك بڵێن كە كاریگەریمان لە پەرلەمان هەبووە، ئەمە حاڵەتێكی ئاساییە، بەڵام ئەوە نائاساییە بە شێوەیەكی ئاسایی ململانێی دیموكراتی ناكرێت، چونكە هەندێك بابەت هەن لایەنەكان دەزانن ناكرێنە یاسا و ئەو توانا داراییە نییە ئەگەر ئەو یاسایە دەریش بچێت جێبەجێ بكرێت، بەڵام بۆ چەواشەكردن و خۆڵكردنەچاوی خەڵك لایەنەكان هەردەڵێن فڵانە پێشنیازمان پێشكەش كردووە لە كاتێكدا نابێت پرۆژەی یاسایی و دەركردنی پڕۆژەیاسا بكرێتە چەكێكی سیاسی”.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت”بەداخەوە زۆر جار خەڵك ئەو دەستەواژانە وەك خۆیان وەردەگرن و وادەزانن ئەگەر خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاساكە كرا، ئەوا تەواو دەچێتە واری جێبەجێكردنەوە كە بە راستی پەرلەمان بە دەست ئەم موزایەداتانەوە دەناڵێنێت”.

بە وتەی(سۆفی)،پێكهاتەی ئەندامانی پەرلەمان وایە كە بە داخەوە بەشێك لە پەرلەمانتاران لە كاری پەرلەمانی نەگەییشتوون و ئەوەندەی بیر لە كارە سیاسییەكان دەكەنەوە، هێندە گرینگیبە یاساكان نادەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com