نوچەنێت.ههولێر:
جێگری یهكهمی سكرتێری گشتی یهكێتی، رایدهگهێنێت، یهكێتی لەگۆڕەپانی سیاسی و حكومی و ئیقلیمیدا پاشەكشەی كردووە،وتیشی، ئێمە لە هیچ رۆژگارو سەردەمێكدا دەستبەرداری یەكێیتی نەبووینو نابین.
سایتی فهرمی یهكێتی بڵاوكردوهتهوه،كۆسرەت رەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی بەئامادەبوونی د. بەرهەم ئەحمەد صالح جێگری دووەمی سكرتێری گشتی رۆژی 15/4/2015 لە كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی یەكێیتی كۆبونهوه.
كۆسرەت رەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی وتی: ئێستا دەبێت ئەو پرسیارە رووبەروی خۆتان بكەنەوە یەكێتی بۆچی لەگۆڕەپانی سیاسیو حكومیو ئیقلیمیدا پاشەكشەی كردووە، ئەمە ئەو كێشەیە كە رووبەروومان بۆتەوە، ئێمە لە هیچ رۆژگارو سەردەمێكدا دەستبەرداری یەكێیتی نەبووینو نابین،لەم قەیرانانەشدا دڵنیاتان دەكەینەوە بەهەمان رۆحیەتی جارانەوە كار بۆ چاكسازیو نوێكردنەوەی یەكێیتی دەكەین، ئومێدمان وایە بگەینە چارەسەرێكی گونجاو بۆ كێشەكانی یەكێتی.
لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا د. بەرهەم ئەحمەد صالح جێگری دووەمی سكرتێری گشتی رایگەیاند: قەرزاری ئێوەی پێشمەرگەی دێرینو كەسوكاری شەهیدانینو دڵنیابن دەستبەرداری یەكێتیو یەكێتیی ناو یەكێیتی نابین.
بەرهەم ئەحمەد صالح وتیشی:پێداگری دەكەین لەسەر پاراستنی سەروەرییەكانی یەكێتیو خزمەتكردنی بەرژەوەندی باڵای گەلی كوردستان، یەكێتی پێویستە وەك مێژووی خۆی هێزێكی دەستپێشخەرو خزمەتگوزاربێت, یەكێتی سایەی گشت تێكۆشەرانێتی و موڵكی هەمووانو جەماوەرە تێكۆشەرەكەیەتی دەستبەرداری پرەنسیپە سەرەتاییەكانی خەبات و قوربانی و وەفاداری بۆ گەلو نیشتمان نابن و جەماوەری یەكێتی چاوەروانی چارەسەركردنی راستەقینەی تەواوی كێشە ناوخۆییەكانیەتی.