نوچەنێت.هه‌ولێر:
شه‌وی رابردوو هێڕشێكی چه‌كدارانی داعش له‌ناو شنگال تێكشكێنراو زیاتر له 40 تیرۆرست كوژران و به ده‌یانی دیكه‌شیان بریندار بوون، داعش‌یش كوژراوه‌كانی خۆی گواسته‌وه بۆ ته‌له‌عفه‌ر.
(عه‌قید نادر خه‌مۆ) فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه له شنگال به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی راگه‌یاندوه”شه‌وی رابردوو له شنگال هێرشێكی چه‌كدارانی داعش، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه تێكشكێنراو دوای ئه‌وه‌ش فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان به خه‌ستی ناوچه‌كه‌یان بوردومان كرد، له‌و بوردومانه‌دا زیاتر له 40 تیرۆرست كوژران و به ده‌یانی دیكه‌ش بریندار بوون و زیانێكی زۆری ماددیش به‌ر تیرۆرستان كه‌وت و تا به‌یانیش چه‌كدارانی داعش به گواستنه‌وه‌ى كوژراوه‌كانیان بۆ ته‌له‌عفه‌ر خه‌ریك بوون.
وتیشی”تیرۆرستان له شنگال زۆر بێهێز بوونه و توانای هیچ جموجۆڵێكیان نه‌ماوه و به‌رده‌وام پاشه‌كشه ده‌كه‌ن بۆ ناو ته‌له‌عفه‌ر، هۆكاره‌كه‌یشى بۆ به هێز بوونی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئه‌و ناوچه ستراتیژیانه‌ی شنگال كه له ده‌ست هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دایه ده‌گه‌ڕێته‌وه”.