بە وێنەوە:دوای چەندین مانگ لە شەڕ لە کۆبانێ ژیان ئاسایی دەبێتەوە
نوچە.نێت
لە دوای جەنگەوە خەڵکی شاری کۆبانێ بە داوەتی جۆراو جۆرەوە خەریکی بونیاتنانەوەی شارەکەیانن
دوای چوار مانگ گەمارۆدانی شاری کۆبان لە ڕۆژئاوای کوردستان ئێستا و دوای تێپەڕینی مەترسییەکانی داعش لەسەر کانتۆنی کۆبانێ و خۆ گرتنەوەی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە ڕۆژئاوای کوردستان،خەڵکی کۆبانێ هێواش هێواش دەگەڕێنەوە
سەر زێدی خۆیان و دەستیان کردووەتەوە بە گەڕانەوەی ژیان بۆ شارە وێرانبووەکەیان کە بە هۆی هێرشی داعش بۆ سەر شاری کۆبانێ بەشێكی زۆری ئەو شارە وێران کەوت و ئێستاش خەڵکی ئەو شارە بە داوەت و هەڵپەڕکێی کوردییەوە شارەکەیان بنیات دەنێنەوە و دەیانەوێت بۆ هەموو لایەکی بسەلمێنن خەڵکی ئەو شارە وەك خاکەکەیان بەهێز و خۆراگرن.



























