نوچه نێت
وابڕیاره كۆمه‌ڵێك گه‌نج له چه‌ند رۆژێ داهاتوودا، به ئامانجى گه‌یاندنى په‌یامێكیان خۆیان رووت بكه‌نه‌وه.
رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقى به‌دواداچوونى بۆ پرۆژه‌ى ئه‌و گه‌نجانه كردووه كه بڕیاره له چه‌ند رۆژى داهاتوودا خۆیان رووت بكه‌نه‌وه. ئه‌مه‌ش وه‌ك په‌یامێك بۆ حكومه‌تى عێراقى. ئه‌و كۆمه‌ڵه گه‌نجه كه له‌شارى واستن باسیان له‌وه كردووه كه هه‌موو ده‌رچووى كۆلێژن و بێكارن. ئه‌وان روونى ده‌كه‌نه‌وه لاسایى یاسین حوسێن ده‌كه‌نه‌وه. یاسین ئه‌و پیاوه پیره بوو كه هه‌فته‌ى رابردوو خۆى رووت كرده‌وه وه‌ك ناره‌زاییه‌ك له‌به‌ر دانه‌مه‌زراندنى كچه‌كه‌ى. له‌وه‌ڵامى ئه‌وه‌ى پێشبینى چى له‌هه‌ڵوێستى حكومه‌ت ده‌كرێت. گه‌نجێك له‌وان له‌وه‌ڵامدا به‌سه‌رسامییه‌وه ده‌ڵێ” حكومه‌ت بۆ له‌رووتكردنه‌وه ده‌ترسێ”.
گه‌نجان بۆ دامه‌زراندن خۆیان رووت ده‌كه‌نه‌وه
0
Share.