نوچەنێت . تایبەت
بۆ زیاتر رێکخستنی کاروباری دینی و خوێندن لەو بوارەو بەزانستیکردنی، بەبڕیارێکی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان 39 قوتابخانە و 6 پەیمانگای ئاینی و 5000 خوێندکار لەو بوارە، لەوەزارەتی ئەوقافەوە دەگوازرێنەوەسەر وەزارتەکانی پەروەردەو خوێندنی باڵا، بەرپرسێک لەوەزارەتی ئەوقافیش ئاشکرای دەکات، لەداهاتوو خوێندنکارانی ئەو بوارە، تەنها وانەی ئاینی ناخوێنن.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشكه‌وتو و راگه‌یاندنكار له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، لەلێدوانێکدا بۆ نوچەنێت، رایگەیاند”به ئیمزای نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، بڕیاردرا سه‌رجه‌م ئه‌و قوتابخانه و خوێندنگه ئیسلامیانه‌ی كه سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بوون، بەمامۆستا و میلاكیانەوە، بگوازرێنه‌وه سەر هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا، واته قوتابخانه و خوێندنگاكان ده‌چنه سه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و په‌یمانگاكانی زانسته ئیسلامییه‌كانیش ده‌چنه سه‌ر وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا“.
ئەو بەڕێوەبەرە لەوەزارەتی ئەوقاف بۆ نوچەنێت، ئەوەشی ئاشکرا کرد” لەوەزارەتی ئەوقاف 39 قوتابخانه و خوێندنگه‌ی ئیسلامیمان هه‌یه له‌سه‌ر تاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ردوو قۆناغی ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی، له‌گه‌ڵ بوونی 6 په‌یمانگای زانسته ئیسلامیه‌كان،كه نزیكه‌ی 5000 قوتابی تێیاندا ده‌خوێنێ به‌كوڕ و كچه‌وه“.
نه‌قشبه‌ندی ئەو بڕیارەی نێچیرڤان بارزانی بەگرنگ وەسف دەکات، چونکە بەبڕوای ئەو”ره‌نگه خه‌ڵكێك نه‌زانێت قازانجی ئه‌م بڕیاره له‌كوێیه و لایه‌نه ئیجابی و سلبیه‌كانی چین، به‌بۆچونی من، ئه‌مه هه‌نگاوێكی زۆر گرنگه بۆ كۆمه‌ڵێك لایه‌ن له‌وانه:
1.له‌مه‌ولا قوتابیانی په‌یمانگای زانسته ئیسلامییه‌كان بێ‌ئومێد نابن، له‌وه‌رگرتن و دامه‌زراندن و ده‌رفه‌تی خوێندن له‌ده‌ره‌وه و تواناسازی، پێشتر وه‌كو وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌و روه‌وه زۆر كیشه‌مان هه‌بوو زۆربه‌زه‌حمه‌ت قوتابێكی ئێمه‌یان وه‌رده‌گرت.
- قوتابی له‌مه‌ولا ته‌نها وانه‌ی دینی نا‌خوێنێت، به‌ڵكو له‌مه‌ولا وانه‌ی زانستیش ده‌خوێنن، چونكه سیسته‌می وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده جیاوازه و قوتابی زۆر سود له‌مه وەردەگرێت.ئه‌م هۆكارانه له به‌رژه‌وه‌ندی قوتابین، پیش ئه‌وه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌ت بێت“.
هەر بەپێی زانیارییەکانی نوچەنێت، ماوەیەکی زۆرە لەسەر داوای نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان، پرۆفیسۆر موستەفا زەڵمی پێداچونەوە دەکات لەسەر مەنهەجی خوێندنگە دینییەکان، تا دای بماڵن لەبڕوای توندڕەویی و بەشێوەیەکی دروست و تێگەشتنێکی دروست بۆ ئیسلام وانە ئاینییەکان ئامادەبکرێنەوە.