ڤیدیۆ و تێكست..داعش هەڵوێستی لە بەرامبەر جەنگی یەمەن راگەیاند

0

 

 

نوچەنێت-ئاژانسەكان

 

مەكتەبی راگەیاندنی داعش لە حومسی سوریا پەیامێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە بەناوی “پەیامێك بۆ خەڵكی یەمەن” و تێیدا هەڵوێستی ئەو رێكخراوە توندڕەوەی دەربارەی گەردەلوولی یەكلاكەرەوە راگەیاند كە هاوپەیمانیی عەرەبیی دژی حوسییە شیعە مەزهەبییەكانی یەمەن بەرپاكردووە.

 

داعش داوای لە رێكخراوە سوننییەكانی یەمەن كردووە خۆیان هەڵبوەشێننەوە و پەیمانی پابەندبوون بە ئەبوبەكر بەغدادی بدەن. هەروەك داوای لە هۆزە سوننییەكانی دانیشتوی یەمەن كردووە لە یەمەن پەلاماری حوسیەكان بدەن و رووبكەنە عێراقیش بۆ لێدانی شیعەكان.

 

داعش هۆشداریی داوەتە سوننەكانی یەمەن لە پشتگیری كردنی هاوپەیمانێتی عەرەبی و گومانی دەربڕیوە لەوەی ئەو هاوپەیمانێتییە مەبەستیان بەرگری كردن بێت لە سوننەكانی یەمەن.

 

داعش هەڕەشەی سەربڕین لە حوسییەكانی یەمەنیش دەكات و پێیان دەڵێن چاوەڕێی هیچ لە داعش مەكەن جگە لە توڕەیی و توندوتیژی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com