نوچەنێت.ئاوێنە:
دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شه‌ڕه‌كه‌ی ناو په‌رله‌مان دادگا داوای له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كرد، حه‌سانه‌ی په‌رله‌مانی له‌سه‌ر دو په‌له‌مانتاره‌كه‌ی پارتی هه‌ڵبگیرێت، هه‌مان داواش بۆ عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كراوه.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، په‌رله‌مانتاری گۆڕان به‌ئاوێنه‌نیوزی راگه‌یاند، “من سكاڵای یاساییم تۆماركردوه‌و ئه‌وانیش له‌سه‌ر من سكاڵایان تۆماركردوه”.
وتیشی، “دادگا داوایكردوه حه‌سانه‌ی په‌رله‌مانی له‌سه‌ر من‌و ئه‌و دو په‌رله‌مانتاره‌ی دیكه‌ش هه‌ڵبگیرێت‌و هه‌ردو داواكه‌ش ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كراوه”.
دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر له‌رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوه‌وه نووسراوێكی بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ناردوه‌و تێیدا داوای هه‌ڵگرتنی حه‌سانه له‌سه‌ر نازم كه‌بیرو مه‌ردان خدر، په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات. به‌ڵام یه‌كێك له‌و دو پارله‌مانتاره‌ش ده‌ڵێت، “داوای هه‌ڵگرتنی حه‌سانه له‌هه‌رسێكمان ده‌كرێت”.
فه‌خره‌دین قادر، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان له‌لێدوانێكدا بەهەمان دەزگای راگه‌یاندوه، “ئێمه داواكارییه‌كه‌ی دادگامان به‌ده‌ست گه‌یشتوه. به‌دڵنیاییه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی دیكه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی راوێژده‌كات، ئه‌وسا بڕیار ده‌دات”.
فه‌خره‌دین قادر باسی له‌وه‌ش كردوه كه “له‌رۆژانی داهاتودا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و داوایه ده‌كه‌ین به‌وشێوه‌یه‌ی كه رێكاره‌كانی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان بۆی دیاریكردوه”.
هاوكات نازم كه‌بیر، په‌رله‌مانتاری پارتی له‌په‌له‌مانی كوردستان كه یه‌كێكیش بو له‌وانه‌ی هێرشی بۆ سه‌ر عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌نجامدا، به هەمان دەزگای راگه‌یاندوه، “ئێمه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین دادگا‌و یاسا سه‌روه‌ربێت، به‌ڵام ئه‌و (عه‌لی حه‌مه‌ساڵح) سكاڵای له‌سه‌ر ئێمه تۆماركردوه‌و ئێمه‌ش سكاڵامان له‌سه‌ر ئه‌و تۆماركردوه، بۆیه ده‌بێت دادگا داوای هه‌ڵگرتنی حه‌سانه له‌هه‌رسێكمان بكات، چونكه ئێمه‌ش له‌به‌رامبه‌ردا سكاڵامان له‌سه‌ری تۆماركردوه”.