نوچه نێت
ئه‌وه‌ى تێبینى بكات له وێنه‌ى حوسییه‌كان و زۆربه‌ى یه‌مه‌نییه‌كان، روومه‌تیان هه‌ڵئاوساوه و شتێكیان له‌ده‌م دایه. ئه‌مه جۆره گیایێكه به‌عه‌ره‌بى ” قات”ى پێده‌ڵێن ناوه زانستیه‌كه‌ى” Catha edulis” به‌پێى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى ئه‌و گیایه یه‌كێكه له گیا زیانبه‌خشه‌كان و وه‌ك توتن و كحول وایه. له زۆربه‌ى وڵاتانیش قه‌ده‌غه‌یه. به‌ڵام له یه‌مه‌ن نه‌ریتێكه هه‌رچه‌نده بارودۆخى ئابووری یه‌مه‌نییه‌كان خراپه به‌ڵام ئه‌وان هه‌رده‌یكڕن و كیسێك گیاى قاتیش له‌نێوان 12-14 دۆلاره. سوودى ئه‌و گیایه بۆ ئه‌وان ته‌نها ئه‌وه‌یه ئاره‌زووى خواردنیان كه‌م ده‌كاته‌وه و تۆزێكیش وزه به‌خشه.
ئه‌مه گیایه چییه كه له‌ده‌مى حوسییه‌كان دایه؟
0
Share.