نوچەنێت.ههولێر:
بەرپرسی میحوەری ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای دیجلە دەڵێت، هێزی پێشمەرگەی كوردستان تاكە هێزە لە ناوچەكەدا بە كردەیی شەڕی داعش دەكات و ئەو دەوڵەتە زلهێزەی ناویان لە خۆیان ناوە دەوڵەتی ئیسلامی، پێشمەرگە بۆ شارێك بچووكی كردوونەتەوە و، ئابڵووقەی داون.
زەعیم عەلی،بەرپرسی میحوەری ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای دیجلە و ئهندامی مهكتهبی سیاسی پارتی ماڵپەری فەرمی حیزبهكهی راگەیاندوه”شەڕی پێشمەرگە و داعش باڵانسی هێزی ناوچەكەی گۆڕی، چونكە ئەگەر پێشمەرگە نەبووایە داعش مەترسیی لەسەر هەموو ناوچەكە دروست دەكرد، بەڵام پێشمەرگە لە ماوەی 8 مانگی ڕابردوودا داعشی لە قاڵب داوە و تەواو بچووكی كردوونەتەوە، ئەو دەوڵەتە بە ناو ئیسلامییەی خۆیان باسیان دەكرد، ئێستا بۆ ناو شارێك گەمارۆ دراون”.
وتیشی”داعش لە هیچ میحوەرێك ناتوانێت بێتە سنووری خاكی كوردستان و لە ماوەی شەڕەكانی ڕابردوویشدا كوژراوێكی یەكجار زۆریان هەبووە و بە سەدان ئەمیریان كوژراون، بۆیە پێشمەرگە قەبارەی داعشی لە هەموو جیهان بچووك كردەوە و خاوەنی ئەو پەیامە بوو كە پێشمەرگە شەڕی هەموو جیهان دەكات، چونكە داعش تەنیا لە عێراق نییە، ئێمە ڕۆژانە دەبینین لەناو كوژراوەكانیان هەر لە ئەورووپاوە تا ئەفەریقا و وڵاتانی دیكەی جیهان كاریان لەگەڵ دەكەن، بۆیە داعش كە پایتەختەكەیان هاوسنوورە لەگەڵ هەرێمی كوردستان، یەكەم مەترسین بۆ سەر هەرێم، بەڵام كاتێك پێشمەرگە گەورەترین ڕێكخراوی تیرۆرستی تێك دەشكێنێت، ئەمە دەستكەوتێكی زۆر گەورەیە بۆ گەلەكەمان”.