نوچەنێت.ههولێر:
فەرماندەی میحوەری باشووری کەرکوکى هێزەکانى پێشمەرگە ڕایگەیاند، ئەمریکا چەک و پێداویستی سەربازیی بۆ ئەو دوو لیوا خۆبەخشە دابین دەکات کە لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە پێکدەهێنرێن.
وەستا ڕەسوڵ، لەمیانی بەشداری کردنی لە پانۆرامای NRTدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەو دوو لیوا خۆبەخشە، لە لایەن وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی چەکدارانی بەناو دەوڵەتی ئیسلامیەوە مەشق و ڕاهێنانیان پێدەکرێت.
هەروەها وتیشی: “ئەرکی هێزەکانی پێشمەرگە هاوکاریکردنی سوپای عێراقە بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی حەویجە، ئەگەر نا پێشمەرگە ئێستا کۆنترۆڵی کردبووەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو، پێشمەرگە ڕاستەوخۆ بەشدارە لە کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانی دەوروبەری موسڵدا، بەڵام سەبارەت بە سنتەرى شارى موسڵ دەبێت گفتوگۆى زیاترى لەسەر بکرێت.
وتیشی:ئەمریکا چەک و پێداویستی سەربازیی بۆ ئەو دوو لیوا خۆبەخشە دابین دەکات کە لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە پێکدەهێنرێن.
دوێنێ وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، بە بریاری مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوو لیوای خۆبەخشی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە پێکدەهێنرێت.