نوچەنێت.هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند،كه به‌شداریكردنی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی مووسڵ، ته‌نیا بۆ ئازاكردنی مووسڵ نییه، به‌ڵكو بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی داعشه له هه‌رێم.
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره كە سایتی پارتی بەشێكی بڵاوكردوتەوە،باسی له دواڕووداو و پێشهاته‌كانی كوردستان و ناوچه‌كه و شه‌ڕی داعشی كردوە و ڕایگه‌یاندوە، هێزی پێشمه‌رگه به‌شی زۆری ناوچه‌كانی له ده‌ستی تیرۆریستانی داعش وه‌رگرتووه‌ته‌وه و ئێستا به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا دیاره كه، دۆخی داعش خراپه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه به‌شی زۆری ناوچه‌كانی وه‌رگرتووه‌ته‌وه، به‌ڵام ناتوانین بڵێین مه‌ترسی داعش كۆتایی هاتووه، ڕاسته هه‌ڕه‌شه‌كه كه‌م بووه‌ته‌وه، به‌ڵام وه‌ك هه‌ڕه‌شه هه‌ر هه‌یه.
بارزانی هاوكات باسی له چه‌ند نموونه‌یه‌كی قاره‌مانێتی و ئازایه‌تیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد كه له به‌ره‌كانی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داعش تۆماریان كردووه،ڕاشیگه‌یاند،ڕِزگاركردنی ته‌واوه‌تی شنگال و هه‌ندێ ناوچه‌ی ده‌شتی نه‌ینه‌وا،په‌یوه‌ندی به ئازادكردنی هه‌ندێ شوێنی تره‌وه هه‌یه و هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوانی پلانێكی گشتگیرترین، ئه‌م ناوچانه‌ش ڕزگار ده‌كرێن و هه‌روه‌ك به ڕێژه‌یه‌كی زۆر په‌یوه‌ندی به پلانی ئازاكردنی شاری مووسڵه‌وه هه‌یه و، بوونی داعش‌یش له مووسڵ، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی هه‌میشه‌ییه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
سه‌باره‌ت به به‌شداریكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ش له شه‌ڕی مووسڵ، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه به‌شداریكردنی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی مووسڵ، ته‌نیا بۆ ئازاكردنی مووسڵ نییه، به‌ڵكو بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی داعشه له هه‌رێم.
ڕوونیشی كرده‌وه كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لیژنه‌یه‌ك پێك هێنراوه، به‌ڵام بڕیاری كۆتایبمان له‌و باره‌وه نه‌داوه؛ باسی له‌وه‌ش كرد كه تاوه‌كو پێمان بكرێت و ده‌ستمان بگاتێ، له داعش ده‌ده‌ین و سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه‌ش ده‌كه‌ین كه یارمه‌تیمان ده‌ده‌ن له لێدانی داعش.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا (بارزانی) دووپاتی كرده‌وه، كورد و پێشمه‌رگه ئازایه‌تیی خۆیان سه‌لماندووه و، جیهانیش ئێستا گرینگیی زیاتر به دۆزی كورد ده‌دات و هاوكات له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش كورد هه‌ڵوێستێكی شه‌ڕه‌فمه‌ندانه‌یان تۆمار كردووه.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران (حه‌یده‌ر عه‌بادی)، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتی، ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی واقیعیانه سه‌یری بابه‌ته‌كه بكه‌ین، به ته‌نها سه‌ردانێك كێشه‌كان چار نابن،سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێشوازیمان له سه‌ردانه‌كه كرد و هه‌روه‌ك سه‌ردانه‌كه یارمه‌تیده‌ریشه بۆ لابردنی كۆسپه‌كان.
له باره‌ی بڕینی مووچه و بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی هه‌رێم ئاشكرای كرد كه،بڕینی قوتی خه‌ڵكی تاوانێكی گه‌وره‌یه و، هه‌روه‌ها گوتیشی، دووپات له ڕێككه‌وتننامه‌كه‌ی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه.
له درێژه‌ی دیمانه ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕاشیگه‌یاند، پێشمه‌رگه به چه‌كی سووك ڕووبه‌ڕووی داعش بووه‌وه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین كه ئاسمانه‌هێرشه‌كان كاریگه‌ری باشیان هه‌بووه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، سنووره‌كانی سایكس پیكۆ بێ گومان له ناوچه‌كه‌دا كۆتایی پێهاتووه، هه‌روه‌ها ئێمه ڕێز له ده‌نگی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه ده‌گرین كه ڕاپرسی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت. (بارزانی) ڕایگه‌یاند، من مه‌یلم بۆ هیچ وڵاتێك نییه، به‌ڵكو مه‌یلم بۆ كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌م و نیشتمانه‌كه‌م هه‌یه و، شتێكی سرووشتییه كه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ دوو وڵاتی وه‌ك توركیا و ئێران‌دا هه‌بێت.
سه‌باره‌ت به چوونی پێشمه‌رگه‌ش بۆ كۆبانی، (بارزانی) بڕیاری چوونی هێزی پێشمه‌رگه‌ی بۆ ئه‌و شاره به مێژوویی و نیشتمانی وه‌سف كرد و ڕاشیگه‌یاند كه هێزی پێشمه‌رگه ئامانجه‌كه‌ی خۆی له كۆبانی پێكاوه و كۆبانی ئازاد كراوه.