نوچە.نیت.knn
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ئاشكرای ده‌كات: عێراق‌و ئێران، ڕێككه‌وتننامه‌یه‌یه‌كیان له‌باره‌ی پرۆژه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات به چین و ئه‌وروپاوه، واژۆ كردوه.
باقر زوبێدی- وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق، له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ عه‌باس ئاخوندنی هاوشانی له حكومه‌تی ئێرانی له‌شاری به‌سره سازی كرد، ئاماژه‌ی به‌ڕێكه‌وتننامه‌یه‌كی نێوان هه‌ردوو وڵات كرد سه‌باره‌ت به‌پرۆژه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی عێراق به‌ئێرانه‌وه له‌ڕێگه‌ی هیڵێكی شه‌مه‌نده‌فه‌ره كه به‌سره‌و شه‌له‌مچه به‌و وڵاته ده‌گه‌یه‌نێت‌و له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه هه‌ردوو وڵات به‌هه‌ریه‌ك له چین و ئه‌وروپا ده‌به‌ستێته‌وه. زوبێدی وتیشی “تێچوونی پرۆژه‌كه، ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی عێراق”. لایخۆشیه‌وه، عه‌باس ئاخوندی – وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند: پرۆژه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌و هێڵه، سوودی ئابووریی گه‌وره‌ی ده‌بێت‌و به‌كه‌مترین تێچوونیش شمه‌ك و كاڵاكان به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات ده‌گوازێته‌وه.