نوچەنێت-سكای نیوز
یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی نێوان باراك ئۆبامای سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عێراق، پرسی دەستێوەردانی ئێران بووە لە كاروباری عێراقدا.
لە هۆشداریدانێكدا بە ئێران سەرۆك ئۆباما لەدوای كۆبوونەوەی لەگەڵ عەبادی وتی ئەو بێگانانەی بە مەبەستی دژایەتی داعش هاتوونەتە عێراق، دەبێت رێز لە سەروەریی خاكی عێراق بگرن.
ئۆباما لە درێژەی قسەكانیدا وتی “لەگەڵ عەبادی بە دورودرێژی لەسەر رۆڵی ئێران لە عێراقدا دواوون”.