نوچەنێت-شەفەق نیوز
سەرچاوەیەكی ئەمنیی عێڕاقی لە لێدوانێكدا بۆ شەفەق نیوز رایگەیاند ئەمشەو داعش لە شەش میحوەرەوە هێرشی كردۆتە سەر شارۆچكەی دوجێلی شیعەنشین و تا ئێستاش شەڕ و پێكدادان بەردەوامە.
سەرچاوەكە هێرشەكەی بە “زۆر توند” ناوبردووە و وتویەتی هۆزەكان لە رووبەڕووبوونەوەی داعشدان لەو شارۆچكە شیعەنشینە.
وتوشیەتی ئەگەر حكومەت هێزی پشتیوانیی نەنێرێت ئەوا كوشتاری گەورە روودەدات.
دوجێل شارۆچكەیەكی شیعەنشینی پارێزگای سەڵاحەدینە و لە نزیك سامەڕڕا هەڵكەوتووە.