نوچەنێت-وەرەدەنا
داعش دەڵێت توانیویەتی پاڵاوتگەی بێجی بەتەواویی كۆنترۆڵ بكات و سەرچاوەیەكی ئەمنیی عێرۆاقیش دەلێت چەند سەعاتێكی ماوە داعش بەتەواوی كۆنتۆڵ بكات و قەسابخانەیەك دەرهەق بەو سەربازانە ئەنجامبدات كە لە پاڵاوتگەكەدا گەمارۆ دراون.
ئەفسەرێكی سەربازیی عێراق وتویەتی “چەكدارانی داعش توانیویانە هەر سێ تاوەری خۆرئاوا و باڵەخانەی پەیمانگەی نەوت و شوێنی نیشتنەوەی فڕۆكەكان لەناو پاڵاوگەی بێجی كۆنترۆڵ بكەن” وتوشیەتی چەند سەعاتی كەمی داهاتوو داعش بەتەواوی پاڵاوتگەكە كۆنترۆڵ دەكات.
ئەفسەرەكە وتوشیەتی تا ئێستا هێزی پشتیوانیی عێراقی نەگەیشتۆتە پاڵاوتگەكە و هەموو هێڵەكانی هاریكاری لە هێزە عێراقییەكانی ناو پاڵاوتگەكە پچڕاوە.
لە درێژەی وتەكانیدا ئەفسەرەكە وتویەتی ئەمڕۆ فەرماندەی زاڵگەی بێجی و یاریدەدەرەكانی بەدەستی داعش كوژراون و چاوەڕوان دەكرێت داعش قەسابخانەیەك بەرپا بكات دەرهەق ئەو هێزە ئەمنییانەی لەناو پاڵاوتگەكە گەمارۆ دراون.
لە درێژەی تەكنیەكانی شەڕی خۆیدا، داعش سێ بەرەی شەڕی كردۆتەوە تا توانای هێزە عێراقییەكان پەرش و بڵاو بكات: بەرەیەك لە رومادی و بەرەیەك لە سەرسار و بەرەیەكیش لە بێجی.