وەزارەتی پێشمەرگە هەواڵێك بەدرۆ دەخاتەوە

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەوە،هەواڵی ناردنی هێزی پێشمەرگە بۆ “رومادی” رەتدەكاتەوەو دەڵێت، وەزارەتی پێشمەرگە ناراستی و بێ بنەمایی ئەو هەواڵە بۆ هەموو لایەك ئاشكرا دەكات و جەخت دەكاتەوە كە هیچ بریارێك نیە بۆ ناردنی هێز.

جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێكی رۆژنامەنووسیدا كە وێنەیەكی بۆ (نوچەنێت)نێردراوە دەڵێت:لە بارەی بڵاوكردنەوەی هەواڵی ناردنی هێزی پێشمەرگە بۆ “رومادی” وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ناراستی و بێ بنەمایی ئەو هەواڵە بۆ هەموو لایەك ئاشكرا دەكات و جەخت دەكاتەوە كە هیچ بریار و پلان و فەرمانێك لە وەزارەتی پێشمەرگە نییە بۆ جوڵاندنی هیچ یەكەێكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هێزەكانی پاراستنی هەرێم بۆ دەرەوەی هەرێیمی كوردستان.
دەقی راگەیەندراوەكە:

راگەیەندراوێكی رۆژنامەوانی

لەبارەی :
بڵاوكردنەوەی هەواڵی ناردنی هێزی پێشمەرگە بۆ رومادی.
لە بارەی بڵاوكردنەوەی هەواڵی ناردنی هێزی پێشمەرگە بۆ “رومادی” وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ناراستی و بێ بنەمایی ئەو هەواڵە بۆ هەموو لایەك ئاشكرا دەكات و جەخت دەكاتەوە كە هیچ بریار و پلان و فەرمانێك لە وەزارەتی پێشمەرگە نییە بۆ جوڵاندنی هیچ یەكەێكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هێزەكانی پاراستنی هەرێم بۆ دەرەوەی هەرێیمی كوردستان.
فەریق
جەبار یاوەر مەندە
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە
وئەندام وتەبێژی فەرمی فەرماندەیی گشتی هێزەكانی پاراستنی هەرێم
14 / 4 / 2015

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com