بارزانی سەرپەرشتی كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی دەكات

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:
سەرۆكی هەرێم سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی هەردوو مەكتەبی سیاسیی پارتی و یەكێتی كرد.

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هه‌رێم بڵاوی کردەوە”ئەمڕۆ سێشەممە 14ـی 4ـی 2015 لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی هەردوو مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان كرد“.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەكە”لە سەرەتای ئەم كۆبوونەوەیەدا كە كۆسرەت ڕەسوول عەلی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان و جێگری یەكەمی سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان و فازل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی هەردوو لا ئامادەی بوون، بەشداربووانی كۆبوونەوەكە بە خولەكێك ڕاوەستان و بێدەنگی و خوێندنەوەی سوورەتی فاتیحە لە ساڵیادی دەستپێكردنی شاڵاوەكانی ئەنفالدا یادی شەهیدان و قوربانیانی ئەنفالیان بەرز ڕاگرت“.

ماڵپەڕەكە رونیشیكردوەتەوە”لەم كۆبوونەوەیەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی كوردستان و هەروەها شەڕی تیرۆریستانی داعش و سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان خرایە بەر باس و كۆبوونەوەكە قوربانیدان و گیانفیدایی هێزی پێشمەرگەی بەرز نرخاند و بەشداربووانی كۆبوونەوەكە سڵاو و دروودی خۆیان بۆ گیانی پاكی شەهیدانی پێشمەرگە و خانەوادە سەرەبەرزەكانیان نارد“.

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئەوەی خستۆتەڕوو کە”لەبەشێكی دیكەی ئەم كۆبوونەوەیەدا بارودۆخی نێوخۆیی كوردستان و پەیوەندیی نێوان هێزە سیاسییەكانی كوردستان تاوتوێ كرا و جەختیش لەوە كرایەوە كە دەستكەوتەكانی گەلی كوردستان لە سایەی یەكڕیزی و تەبایی نێوان لایەنەكان بەدیهاتووە و پێویستیشە بە هاوكاری و هەماهەنگیی هەموو لایەنە سیاسییەكان ئەم دەستكەوتانە بپارێزرێن. بەشداربووانی كۆبوونەوەكە لەسەر ئەوە هاوڕابوون كە پێویستە میكانیزمی پەیوەندییەكانی هەردوو حزب نوێبكرێنەوە و ڕێكبخرێن و بە لەبەرچاوگرتنی ئەو تەحەدییاتەی ئێستا هەیە و لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی كوردستان پەیوەندییەكان باشتر بكرێن و ئەوەیش خرایە ڕوو كە ناكرێ گوتاری ڕاگەیاندنەكان بەمشێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت و دەبێ بەرەو هێوربوونەوە بڕوات“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com