نوچەنێت.هه‌ولێر:
په‌رله‌مانی كوردستان ساڵیادی كاره‌ساتی ئه‌نفال به‌رز راده‌گرێت و سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش ده‌ڵێت”ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه كه هاوكاریی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان بكات و ژیانێكی شایسته‌یان بۆ دابین بكات”.
به بۆنه‌ی 27 ساڵه‌ی یادی كاره‌ساتی ئه‌نفال، سه‌عات 10ی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ 14/4/2015 له ته‌لاری په‌رله‌مانی كوردستان مه‌ڕاسیمێكی ماته‌مینیی بۆ به‌رز راگرتنی ئه‌و یاده به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای مه‌ڕاسیمه‌كه به خوله‌كێك وه‌ستان به بێده‌نگی بۆ گیانی پاكی قوربانیانی ئه‌و كاره‌ساته ده‌ستیپێكرد و بۆ به‌رزراگرتنی ئه‌و یاده‌ش له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و ئاماده‌بووانه‌وه ژماره‌یه‌ك مۆم داگیرسێنران.
دواتر به‌و بۆنه‌یه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مان وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و تیایدا ئاماژه‌ی به گه‌وره‌یی كاره‌ساته‌كه كرد و رایگه‌یاند: “ئه‌و پرۆسه‌یه كه ناوی لێ‌نرا ئه‌نفال پرۆسه‌یه‌كی جینۆساید بوو بۆ گه‌لێك، ده‌رئه‌نجامی ئه‌مه شه‌هیدبوونی 182 هه‌زار مرۆڤی كورد و وێرانبوونی چه‌ند هه‌زار گوندێك بوو، ئه‌مڕۆ كه یادی ئه‌نفال ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌نفال نه‌بۆته مێژوو، به‌ڵكو یاده‌وه‌رییه‌كی زیندووه، ئه‌نفال هه‌وڵێك بوو بۆ سڕینه‌وه‌ی شێوازێك له ژیان، جۆرێك له ناسنامه، هه‌موو ئه‌و پرۆسانه‌ی كه له ئه‌نفالدا به‌ڕێوه‌چوون ته‌واوكه‌ری یه‌كتربوون، ئامانجه‌كه‌شی سڕینه‌وه‌ی كورد و كوردبوون بوو له باشووری كوردستان”.
هه‌ر له وته‌كه‌یدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان باسی له‌و نه‌هامه‌تیانه كرد كه به‌هۆی ئه‌و پرۆسه‌وه به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوانه‌وه هات و به ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیی زانی كه هاوكاریی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان بكات و ژیانێكی شایسته‌یان بۆ دابین بكات و جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كاندا جه‌نگی ئه‌نفال بكه‌ین و رووبه‌ڕووی هه‌موو ئاسته‌كانی ببینه‌وه و هه‌ر بیرێك كه ره‌وایی به كوشتنی خه‌ڵكێك بدات پێویسته دژایه‌تیی بكرێت، به ئه‌ركی په‌رله‌مانی كوردستانیشی زانی كه له رێگای داڕشتنی یاساوه كۆمه‌ڵگا و حكومه‌ت به شێوه‌یه‌ك ئاراسته بكات كه نیشتیمان بنیات بنیێت و ئاسایشی ژیان بپارێزێ و رووبه‌ڕووی هه‌موو بیرێكی كوشنده ببێته‌وه.
دواتر له‌لایه‌ن ئاری محه‌مه‌د هه‌رسین سه‌رۆكی لیژنه‌ى كاروبارى پێشمه‌رگه و شه‌هیدان و قوربانیانى جینۆساید و زیندانیانى سیاسی له په‌رله‌مانی كوردستان، وتاری لیژنه‌كه به‌و بۆنه‌یه‌وه خوێندرایه‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به دڕنده‌یی ئه‌و پرۆسه‌یه و بێده‌نگیی جیهان و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له ئاست قڕكردنی گه‌لی كورد له‌و پرۆسه به‌دناوه‌دا كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر ته‌بایی و یه‌كڕیزیی گه‌لی كورد كرده‌وه و باسی له‌و ئازار و نه‌هامه‌تیانه كرد كه كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان پێوه‌ی ده‌ناڵێنن له چاوه‌ڕوانیی قوربانییه‌كانیان و ته‌ئكیدی له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی زیاتری كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان و شه‌هیدان كرده‌وه له رووی مه‌عنه‌وی و دابینكردنی ژیانێكی شایسته بۆیان.
پاشان له‌لایه‌ن سۆران عومه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌ی ماقه‌كانی مرۆڤ له په‌رله‌مان، وتاری لیژنه‌كه به‌و بۆنه‌یه‌وه پێشكه‌شرا و تیایدا ئاماژه‌ی به گه‌وره‌یی تاوانه‌كه كرد و رایگه‌یاند: “جارێكی تر ئه‌و برینه قوڵه‌ی جه‌سته‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ساڵێكی تری به‌سه‌ردا ده‌گوزه‌رێ، به‌ڵام ئه‌مساڵ ساڵێكی ته‌واو جیاوازتره له‌ساڵانی پێشوو، له‌كاتێكدایه كه چه‌ند مانگێكه جارێكی تر و پاش چه‌ندین ساڵ له‌ئه‌نفالكردنمان، تووشی جینۆسایدێكی تر بووینه‌ته‌وه به‌ده‌ستی هێزێكی به‌ربه‌ری تیرۆریستی جیهانیی وه‌ك داعش”.
هه‌ر له وته‌كه‌یدا سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ، باسی له‌و هه‌وڵانه كرد كه به‌رده‌وامن بۆ گه‌یاندنی ئه‌و تاوانبارانه‌ی كه به‌شدارییان له‌و پرۆسه‌یه‌دا كردووه و له‌لایه‌ن دادگای باڵای تاونه‌كانی عێراقه‌وه داواكراون به سزای خۆیان و رایگه‌یاند: “ڕاسته تاوانی ئه‌نفال له‌دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق پاش ڕوخانی ڕژێمی دیكتاتۆری سه‌دام كه‌یسه‌دا خرایه ڕوو كه‌سانێكیش دادگاییكران، به‌ڵام هێشتا 258 داواكراوی كوردی به‌شداربوو له‌و تاوانانه‌دا بڕیاری ده‌ستگیركردنیان له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه جێبه‌جێ نه‌كراوه، بۆیه به‌شوێن جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌ی دادگاوه‌ین تاكو تۆمه‌تبارانی ئه‌و تاوانه گه‌وره ببرێنه به‌رده‌م دادگا‌و سزای یاسایی”.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: “له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش، له‌په‌رله‌مانی وڵاتان هێشتا كاركردن بۆ به‌جینۆسایدناساندنی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه وه‌ك پێویست نیه، له‌ناوخۆش هێنانه‌وه‌و ناسینه‌وه‌ی ڕووفاته‌كان به‌داخه‌وه كه‌مته‌رخه‌می گه‌وره‌ی تێدایه، ئه‌وه‌تا ماوه‌ی 3 ساڵه 1500 نمونه له‌ڕوفاته‌كان هێنراوه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان بۆ ناسینه‌وه و ئه‌نجامدانی پشكنینی DNA ، به‌ڵام له‌و ماوه‌دا ته‌نها 36 ناسینه‌وه ئه‌نجامدراوه”.
له كۆتایی وته‌كه‌یدا سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ، رایگه‌یاند: “كاتی خۆیه‌تی هه‌موو ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه حكومه‌ت له چه‌ندین كابینه‌ی خۆیدا به‌خانه‌واده‌ی ئه‌نفالكراوه‌كانی داوه، به كه‌یسی ئه‌نفالمان داوه و هێشتا جێبه‌جێ نه‌بووه بۆیان جێبه‌جێ بكه‌ین، پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش له‌هه‌مووكات زیاتر له‌ئه‌نفالكردنی گه‌لی كورد له‌و سه‌رده‌مانه‌ی ڕابردوودا تێبگه‌ن چونكه ئه‌مڕۆ بۆخۆیان بینه‌ری ئه‌نفالكردنێكی ترن ده‌ستی داعشی تیرۆریست كه‌به‌سه‌ر پێكهاته ئاینی و نه‌وته‌وه‌ییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستاندا هێنراوه”.
هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، پیشانگایه‌كی كتێب له ته‌لاری په‌رله‌مان كرایه‌وه كه له‌لایه‌ن ده‌زگای رۆشنبیریی جه‌مال عیرفانه‌وه رێكخرابوو كه 27 ناونیشانی جیاجیای له خۆگرتبوو كه تایبه‌ت بوون به‌و تاوانانه‌ی كه ده‌رهه‌ق به گه‌له‌كه‌مان كراون.