نوچەنێت.هه‌ولێر:
دەربارەی ئەوەی کە گوایە فەرمانەکانی وەزیری پێشمەرگە جێبەجێ ناکات،بریكارى وه‌زیرى پێشمه‌رگه، له وه‌ڵامى ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی گۆڕان دەڵێ، “با ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه له بێئاگایى قسه نه‌كات و له وه‌زیرى پێشمه‌رگه بپرسێت.”
دوای ئه‌وه‌ی “خه‌ندان” لە زاری ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕانەوە بڵاوی کردووەتەوە کە، “ئەگەرچی ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان كه سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستانه جێگری وه‌زیری پێشمه‌رگه‌یه، ئه‌و رۆڵی خۆی ده‌گێڕێت له به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی سه‌نگه‌ره‌كاندا، بەڵام رێگر ده‌بێت له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی ده‌سته‌ڵاته‌كانی وه‌زیری پێشمەرگە(مستەفا سەید قادر) کە لە بزووتنەوەی گۆڕانە.
له‌وباره‌یه‌وه بریكارى وه‌زیرى پێشمه‌رگه(ئه‌نوه‌رى حاجى عوسمان) بە ماڵپەڕی فەرمی ڕاگەیاندوه”نابێ ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان بێئاگایانه قسه فڕێ بدات؛دەی با وه‌زیرى پێشمه‌رگه خۆى وه‌ڵامى ئه‌وه بداته‌وه كه بریاره‌كانى جێبه‌جێ ده‌كرێن یان نا.”