نوچەنێت.هه‌ولێر:
پەرلەمانتارێكی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت له سه‌ره‌تای گفتوگۆكردن بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت وا بڕیار بوو وه‌زیره‌كانی گۆڕان جێگریان نه‌بێت به‌تایبه‌ت وه‌زیری پێشمه‌رگه،له‌سه‌ره‌تادا لایه‌نه‌كان رازیبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌زیره‌كان جێگریان نه‌بێت، به‌ڵام ورده ورده ئه‌و بڕیاره نه‌ما.
مه‌حمود عومه‌ر،ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان به خه‌ندانی راگه‌یاند”له سه‌ره‌تای گفتوگۆكردن بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت وا بڕیار بوو وه‌زیره‌كانی گۆڕان جێگریان نه‌بێت به‌تایبه‌ت وه‌زیری پێشمه‌رگه، چونكه جێگری وه‌زیر رێگر ده‌بێت له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی وه‌زیر، له سه‌ره‌تادا لایه‌نه‌كان رازیبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌زیره‌كان جێگریان نه‌بێت، به‌ڵام ورده ورده ئه‌و بڕیاره نه‌ما و هۆكاری جێبه‌جێ نه‌كردنه‌كه‌شی نازانم چییه”.
ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد “ئێستا ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان كه سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستانه جێگری وه‌زیری پێشمه‌رگه‌یه، ئه‌و رۆڵی خۆی ده‌گێڕێت له به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی سه‌نگه‌ره‌كاندا، به‌ڵام چه‌ند مانگێك پێش ئێستا وه‌زیری پێشمه‌رگه بڕیارێكی ده‌ركرد بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه،ئه‌و به‌ڕێزه رایگه‌یاند كه پابه‌ند نابێت به‌و بڕیاره‌وه بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه تا نه‌زانێت بارودۆخی یه‌كێتی و پارتی چی لێدێت”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو”له ئه‌مریكا و ئه‌وروپا و وڵاتانی عه‌ره‌بی و دراوسێشدا وه‌زیری به‌رگری جێگری نییه، كاتی خۆی له هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌ساسی په‌نجا به په‌نجا وه‌زیره‌كان جێگریان هه‌بوو”.