نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئەمیندارى گشتى وەزارەتى پێشمەرگە،رایدەگەێنێت،بڕیارراوە بە دامەزراندنی دوو لیوای پێشمه‌رگه‌ی ڕێكخراوی خۆبه‌خش كه گشت چین و تۆێژه‌كانی هاووڵاتیانی كوردستان تێدا به‌شداربن به‌بێ جیاوازی و ته‌نها مه‌رجه‌كانی پێشمه‌رگایه‌تی له به‌رچاو ده‌گیرێ.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ (نوچەنێت) نێردراوه جەبار یاوەر،ئەمیندارى گشتى وەزارەتى پێشمەرگە رایگەیاندوە:ده‌بێت خۆبه‌خشكه‌ران ئاماده‌بن له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی كوردستان بێت به‌شداری مه‌شق وجێبه‌جێكردنی ئه‌ركی پێشمه‌رگایه‌تی بن.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
له‌باره‌ی: دامه‌زراندنی دوو لیوای پێشمه‌رگه به نیزامی خۆبه‌خشی
له پێناوی زیاتر به‌هێزكردن وتۆكمه‌كردن و به سیستماك و ستانداردتركردنی یه‌كه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و به‌مه‌به‌ستی هاوبه‌شكردنی به‌شداربوونی گشت چین و توێژه‌كانی هاووڵاتیانی كوردستان له پرۆسه‌ی ئه‌ركی نیشتمانی ئه‌ویش به‌رگریكردن وپاراستنی كوردستانی ئازیزمان و پاش دیاریكردنی ڕێ و شوێنی گونجاو له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی به‌رگری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه له‌باره‌ی چۆنیه‌تی هه‌نگاونان بۆ پێكهێنانی یه‌كه‌كان و مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن و چۆنیه‌تی مه‌شق پێكردن و له‌پاشاندا جێگای جێگیركردنی یه‌كه‌كان بۆ به‌جێهێنانی ئه‌ركی نیشتمانی و دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمانده و لێپرسراوه باڵاكانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای هاوپه‌یمان به‌ڵێنی دابین كردنی گشت پێویستیه‌كانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و ئامێر و كه‌ره‌سته و كه‌ل وپه‌لی پێویستی یه‌كه‌كانیان دا، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ڕۆشنایی بڕیاری پێشتری به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاریدا:
دوو لیوای پێشمه‌رگه‌ی ڕێكخراوی خۆبه‌خش دامه‌زرێنی كه گشت چین و تۆێژه‌كانی هاووڵاتیانی كوردستان تێدا به‌شداربن به‌بێ جیاوازی و ته‌نها مه‌رجه‌كانی پێشمه‌رگایه‌تی له به‌رچاو ده‌گیرێ كه له ئاینده‌یێكی نزیكدا له گشت هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندن بڵاوده‌كرێنه‌وه و گرنگ تریان مه‌رجه‌كانی (ته‌مه‌ن و پله زانستی و جێگای مه‌شق و جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه) كه ده‌بێت ته‌مه‌نی خۆبه‌خش له نێوان (18 – 30) ساڵ بێت و ئه‌گه‌ر ژماره‌ی خۆبه‌خشكه‌ران له پێویستی میلاكی هه‌ردوو لیواكه زیاتربوو، ئه‌وه ڕێژه‌ی ته‌مه‌ن دێته خواره‌وه‌و پله‌ی زانستی له‌شه‌شی سه‌ره‌تایی بۆ سه‌ره‌وه ده‌بێت و به‌هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر ژماره‌ی خۆبه‌خشكه‌ران زیاتر بوو ئه‌وه ئاستی پله‌ی زانستی به‌رزده‌بێته‌وه و ده‌بێت خۆبه‌خشكه‌ران ئاماده‌بن له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی كوردستان بێت به‌شداری مه‌شق وجێبه‌جێكردنی ئه‌ركی پێشمه‌رگایه‌تی بن.
فەریق
جەبار یاوەر مەندە
ئەمیندارى گشتى وەزارەتى پێشمەرگە
وئەندام ووتەبێژی فەرمى فەرماندەیی گشتى هێزەکانى پاراستنى هەرێم
14 / 4 / 2015