نوچەنێت.هه‌ولێر:
لە یادی 27هه‌مین ساڵیادی كاره‌ساتی ئه‌نفال جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێك بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و دەڵێت، هه‌رچی زووه ئه‌م تاوانه به جینۆساید بناسێنرێ و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی ئه‌نفالكراوان قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌و باشترین خزمه‌ت بكرێن و هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وام بن بۆ دۆزینه‌وه‌و هێنانه‌وه‌ی رووفاتی پیرۆزی ئه‌نفالكراوان.
ده‌قی په‌یامەكە:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان
له ساڵیادی كاره‌ساتی شووم و به‌دناوی ئه‌نفالدا جارێكی تر پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆمتان ئاراسته ده‌كه‌م و ئه‌م رۆژه به ده‌رفه‌ت ده‌زانم بۆ ئه‌وه‌ی رایبگه‌یه‌نم كه به یه‌كڕیزی و ته‌باییمان ده‌توانین رێ له دووباره‌بوونه‌وه‌ی كاره‌ساتی له‌م جۆره بگرین.
ئاشكرایه ئه‌نفال یه‌كێكه له‌و تاوانانه‌ی به درێژایی مێژوو رژێمه سه‌ركوتكارو داگیركه‌ره‌كان به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌مان ئه‌نجامیانداوه‌و هه‌وڵی له‌ناوبردن و نه‌هێشتنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییان داوین و حكومه‌تی ئه‌وسای عیراق به‌پێی پیلانێكی تۆكمه قۆناغه‌كانی ئه‌نفالی له ناوچه جیاجیاكانی كوردستان جێبه‌جێكرد به‌بێ گوێدانه هیچ به‌هایه‌كی مرۆیی و ئاینی و ئه‌خلاقی و به هه‌زاران گه‌نج و پیر و ژن و مناڵی ئه‌نفال و زینده‌به‌چاڵ كرد.
كوردستانیانی خۆشه‌ویست…
ئه‌مڕۆ كه 27 ساڵ تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌سه‌ر ساڵڕۆژی ئه‌نفالدا گه‌لی كوردمان له قۆناغێكی هه‌ستیاردایه‌و رۆژانه له جه‌نگی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆر پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان به خوێن به‌رگری له خاكی پیرۆزی كوردستان ده‌كه‌م و رێگری ده‌كه‌ن له‌وانه‌ی به هه‌مان ئامانج و سیاسه‌تی ئه‌نفالچییه‌كان ده‌یانه‌وێ كوردستان داگیر بكه‌ن، بۆیه له‌م كاته ناسكه‌داو له رۆژێكی ئاوا پیرۆزدا كه ده‌بێ هه‌موومان به‌رپرسیارانه به‌رامبه‌ر خاك و نیشتمان و خوێنی شه‌هیدان مامه‌ڵه بكه‌ین و هه‌نگاوه‌كانمان له پێناوی ته‌بایی و یه‌كڕیزی و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به ئامانج و ئاواته به‌ده‌ست نه‌هاتووه‌كان بێ.
له كۆتاییدا به‌پێویستی ده‌زانم هه‌وڵه‌كان چڕتر بكرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه ئه‌م تاوانه به جینۆساید بناسێنرێ و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی ئه‌نفالكراوان قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌و باشترین خزمه‌ت بكرێن و هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وام بن بۆ دۆزینه‌وه‌و هێنانه‌وه‌ی رووفاتی پیرۆزی ئه‌نفالكراوان.
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان