پێشنیازی دابەشکردنی دوو مووچە کراوە

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

پێشنیاز دراوەتە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئەم مانگە دوو موچە بدرێتە فەرمانبەران.

ماڵپەڕی فەرمیی پارتی بڵاوی كردوەتەوە،ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ وەزارەتی داراییدا لە پرس‌وڕاوێژدانە بۆ جێبەجێكردنی ئەو پێشنیازە.

حەفتەی ڕابردوو 527ملیار دینار لە بەغداوە گەیشتە هەولێر و، سەرەتای ئەم حەفتەیشە 500ملیۆن دۆلار قەرزەکە لە توركیاوە گەیشتووە.

ماڵپەڕەكە راشیگەیاندوە،بە پێی زانیارییەكان بۆ دابەشكردنی دوو مووچە پشت بەو دوو سەرچاوەیە دەبەسترێت، بەڵام وا دیارە كورت دەهێنێت و بەشی دوو مووچە ناکات؛ چونكە حكوومەت بۆ ئەو کارە پێویستی بە تریلیۆنێك ‌و700ملیار دینار دەبێت.

بە دابەشكردنی مووچەی پێشمەرگە، دانی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران دەستی پێكردوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com