نوچه نێت
سایتێكى سورى ئاشكراى ده‌كات كه داعش هێزێكى تایبه‌تى هه‌یه كه به‌شدارى هیچ شه‌ڕێكى داعشى نه‌كردووه و ناویشى دابقه.
سایتێكى سورى بۆ یه‌كه‌مجار ئاشكراى ده‌كات كه داعش هێزێكى تایبه‌تى هه‌یه له 4000 كه‌س پێكهاتووه. ئه‌و هێزه وه‌ك سوپایه‌ك راهێنانى پێكراوه. پێشتر له‌لایه‌ن عومه‌ر شیشانى و ئه‌بومحه‌مه‌دى ئه‌مریكى و ئه‌بو ئه‌یمنى عێرافى دامه‌زراوه. چه‌كداره‌كانى ئه‌و هێزه ته‌نها له شیشانى و ئۆزباكى و ئه‌فریقییه‌كان پێكهاتووه . شوێنى ئه‌وان له ریف حه‌لبى رۆژهه‌ڵات بووه . ئه‌و هێزه ته‌نها بۆ ئه‌ركى قورس دانراوه و ته‌نها مه‌شق ده‌كات. وه‌ك سایته‌كه ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات تا ئێستا له‌هیچ جه‌نگێكى داعش به‌شداریان نه‌كردووه. باس له‌وه ده‌كات ئه‌و سوپایه ناوى دابق و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ى له پێنج كه‌س پێكهاتووه كه به ئامێرى تایبه‌ت په‌یوه‌ندى به‌یه‌كتره‌وه ده‌كه‌ن. به‌ڵام روونى نه‌كردۆته‌وه ئه‌و ناوه له‌چى هاتووه.