پەرلەمان پرۆژه یاسای ئاماده‌كردنی ده‌ستوری بۆ راپرسی په‌سه‌ند كرد
نوچەنێت.هه‌ولێر:
له دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا په‌رله‌مانی كوردستان، پرۆژه یاسای ئاماده‌كردنی ده‌ستور بۆ راپرسی په‌سه‌ند كرد و وشه‌ی “هه‌رێم”یش لابرا.
دڵشاد شه‌عبان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی پارتی به خه‌ندانی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ به كۆی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران پرۆژه یاسای ئاماده‌كردنی ده‌ستور بۆ راپرسی په‌سه‌ند كرا.
دڵشاد شه‌عبان وتی: “به‌پێی پرۆژه‌یاساكه لیژنه‌یه‌ك له 21 كه‌س كه‌سی شاره‌زا و پسپۆڕ له بواری ده‌ستووردا پێكدێت كه ره‌نگه ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستانیشی تێدابێت”.
وتیشی: “ئه‌ركی لیژنه‌كه ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی ده‌ستووری كوردستان – عیراق ده‌بێت”، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه وشه‌ی هه‌رێم لابراوه، چونكه ئه‌گه‌ر هه‌یه دوای ته‌واوبوونی پرۆژه‌كه له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم وه‌ك كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تر راپرسی له‌سه‌ر بكرێت.
دڵشاد شه‌عبان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه دوای ته‌واوبوونی پرۆژه‌كه ده‌هێنرێته په‌رله‌مانی كوردستان و به رێژه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان په‌سه‌ند ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی راپرسی له‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره راشیگەیاند كه پرۆژه یاسای ئاماده‌كردنی ده‌ستور بۆ راپرسی وه‌كو هه‌ر یاسایه‌ك ده‌چێته سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له‌وێ په‌سه‌ند ده‌كرێت و دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی وه‌قائیعی كوردستان یاساكه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.