پارتی: هیچ لایەنێك ناتوانێت بە فەرزكردن دۆخی هەرێم تێك ‌بدات و پرسەكان ئاڵۆز بكات

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:
وتەبێژی فەرمی پارتی ڕایدەگەینێت،مادام مەسەلەی دەستوور پرسێكە لە خزمەت بە دامەزراوەییكردنی هەرێمی كوردستاندایە، دەبێ بە پشوودرێژیی و بابەتیانە مامەڵەی لە گەڵدا بكرێت، نەك لە سەر بنەمای بەرژەوەندیی حزبی و فەڕزكردنی دروشمی سیاسی بە سەر شەقامی كوردستانی و لایەنێكی دی.

دوێنێ یەکشەممە بە سەرپەرشتیی (سەرۆك بارزانی)، ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆ بۆوەو پرسی دەستوور و سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانی، وەكو پرسی هەموو گەلی كوردستان گفتوگۆی لەسەر كرد و چەند بابەتێكی دیكەی ناوخۆییش تاوتوو كران و بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا.

جەعفەر ئیبراهیم، وتەبێژی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەبارەت بە ڕوانگای حیزبەكەی بەڕۆژنامەی هەولێری راگەیاندوە”ئێمە وەكو پارتی دوور لە هەنگاوی پەلە و بەرژەوەندیی حزبی،بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییە باڵاكانی خەڵكی كوردستان، زۆر بە هێمنی و هۆشیارییەوە مامەڵە لە گەڵ پرسی دەستوور و سەرۆكایەتیی هەرێمدا دەكەین،دەمانەوێت چارەیەكی یاسایی دەستووری بۆ یەكلاكردنەوەی ئەم پرسە بدۆزینەوە.

وتیشی”پارتی بە پشوویەكی درێژەوە و لە لە ڕوانگای ستراتیژیی نێوخۆی هەرێمی كوردستانەوە هەنگاو دەنێ، بە شێوەیەك كە لە خزمەت سەقامگیریی سیاسیی هەرێم و خەڵكی كوردستاندا بێت، ئێمە وەكو پارتی وای دەبینین، كە مادام مەسەلەی دەستوور پرسێكە لە خزمەت بە دامەزراوەییكردنی هەرێمی كوردستاندایە، دەبێ بە پشوودرێژیی و بابەتیانە مامەڵەی لە گەڵدا بكرێت، نەك لە سەر بنەمای بەرژەوەندیی حزبی و فەڕزكردنی دروشمی سیاسی بە سەر شەقامی كوردستانی و لایەنێكی دی.”

وتەبێژی فەرمیی پارتی ڕایگەیاند”نە پێشتر و نە ئێستایش هیچ لایەنێكی سیاسیی ناتوانێ بە فەرزكردنی ئەجێندای تایبەتی خۆی و گوشاری ناڕەواوە،دۆخی هەرێم تێك‌بدات و پرسەكان ئاڵۆز بكات،بۆیە لایەنە سیاسییەكان دەبێ ئەو ئیرادەیان هەبێت كه‌ هەموو پرسەكان بە باشترین شێوە چارە بكەن.”

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com