”بە هۆی قەیرانی داراییەوە بارێكی قورس لەسەر پایتەختە“

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:
جێگری پارێزگاری هەولێر دەڵێت،خێزانێكی زۆری ئاوارە لە ناوچەكانی دیكەی عێراقەوە لە شاری هەولێر نیشتەجێ بوون و، بە هۆی قەیرانی داراییشەوە بارێكی قورس لەسەر پایتەختە. داوایش دەكات هاوكاریی زیاتری ئەو ئاوارانە بكرێت.

جێگری پارێزگاری هەولێر (تاهیر عەبدوڵڵا) بە ماڵپەری فەرمی پارتی راگەیاندوە”لە سنووری شاری هەولێر ئاوارە و پەنابەرمان هەن،ئەوانەی لە عێراقەوە هاتوون پێیان دەگوترێت ئاوارە، ئەوانەیشی پەنابەرن لە دەرەوەی عێراقەوە هاتوون وەك لە ڕۆژئاوا كە لە كەمپەكاندا نیشتەجێ بوون و ڕێژەكەیان بۆ زیاتر لە 30 هەزار خێزان بەرز بووەتەوە كە لە كەمپەكانی كەورگۆسك، باسرمە، دارەشەكران، قوشتەپە و بەحركە نیشتەجێ بوون و ئەوانی دیكەیش كە پێیان دەگوترێت ئاوارەی ناوخۆ، ژمارەكەیان یەكجار زۆر بەرز بووەتەوە و دەگاتە 100 هەزار خێزان كە لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە ڕوویان لە شاری هەولێر كردووە كە بەسەر دوو ستووندا دابەش كراون، ستوونی یەكەم كە ژمارەیەكی زۆرە لە عەینكاوە جیشتەجێ كراون و ستوونی دووەم لە بەحركە ڕێگایان بۆ كراوەتەوە، ئەمە لەگەڵ ئەوەدا كە هەزاران خێزان لە شاری هەولێر نیشتەجێن”.

جێگری پارێزگاری هەولێر ئەوەیشی خستە ڕوو، بە هۆی قەیرانی داراییەوە‌ بارێكی قورس لەسەر شانی پارێزگای هەولێر دروست بووە كە دەبێت لە وەرزی زستان و هاویندا پێداویستی بۆ ئاوارە و پەنابەران دابین بكرێت، بەڵام ڕێكخراوی یوئێن و ئێن جی ئۆیش هاوكارییان دەكەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com