نوچەنێت.خه‌ندان:
له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆی پەررلەمانی كوردستان و لە كاتی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، پشێوی كه‌وته ناو په‌رله‌مان و هاوشێوه‌ی جارانی پێشوو پێداكێشان به‌مێز دروست بوو.
له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13ی نیسانی 2015 و له‌میانی خوێندنه‌وه‌ی خاڵی یه‌كه‌م له مادده‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه‌یاسای ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان،پشێوی كه‌وته ناو هۆڵی په‌رله‌مان و هاوشێوه‌ی جارانی پێشوو پێداكێشان به‌مێز دروست بوو.
پشێوییه‌كه له‌سه‌ر هاتنه‌ئارای دوو بۆچوون دروستبوو له‌سه‌ر پێكهێنانی لیژنه بۆ ره‌شنووسی ده‌ستوور، بۆچوونێك كه فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پێ باشه ده‌یه‌وێت ناوی لیژنه‌كه (لیژنه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی ده‌ستوور بێت) به‌ڵام فراكسیۆنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و چه‌ند لایه‌نێكی دیكه له‌گه‌ڵ ئه‌وه بوون كه لیژنه‌كه ناوی (ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ی ده‌ستوور) بێت.
په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی سه‌وز له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونانه كێشاویانه به مێزه‌كه‌دا و جۆرێك به پشێوی له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان دروستبوو،هه‌ربه‌وهۆیه‌شه‌وه دانیشتنه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی كورت راگیرا.
لەلایەكی تریشەوە بێگه‌رد تاڵه‌بانی،سەرۆكی فڕاكسیۆنی پەرلەمانی كوردستان بەسایتی فەرمی حیزبەكەی راگەیاندوە:چه‌ند جارێك داوای له‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد كه راو بۆچوونه‌كانیان تایبه‌ت به مادده‌ی یه‌كه‌می پرۆژه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت.