هیوا میرزا سابیر: بۆ بیست ساڵ ده‌چێت پارتی و یه‌كێتی نه‌یانتوانیوه چاكسازی بكه‌ن، رۆژ به رۆژ گه‌نده‌ڵی په‌ره‌ده‌سێنێت
له گۆشه‌یی (رۆشنایی)دا، مامۆستا هیوا میرزا سابیر، هه‌فتانه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی نوچه‌نێت ده‌داته‌وه و رۆشنایی ده‌خاته سه‌ر پرسه گه‌رمه‌كانی رۆژ.
نوچه‌نێت: هه‌وڵه‌كانی ده‌سه‌ڵات تا چه‌ند ده‌توانێت چاكسازی بنه‌ڕه‌تی بكات، پێتوایه ده‌سه‌ڵات له بنه‌ڕه‌ته‌وه بڕوای به چاكسازی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه ؟
هیوا میرزا سابیر: سه‌ره‌تا ئه‌وه‌ی كه هه‌موو هێزو لایه‌ن و حیزب و دامه‌زراوه مه‌ده‌نیه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه له‌سه‌ری كۆده‌نگین، بوونی گه‌نده‌ڵی ئیداری و داراییه له‌م هه‌رێمه‌دا، هه‌موو لایه‌كیش ئاماده‌یی خۆی بۆ چاكسازی و چاره‌سه‌ری ئه‌م باره ناته‌ندروست و نائاساییه راگه‌یاندووه، به هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتیشه‌وه كه به‌رپرسیارێتی سه‌ره‌كی به حوكمی له‌ده‌ستدابوونی ده‌سه‌ڵات روو له‌وان ده‌كات.
ئه‌مه راستیه‌كی نه‌گۆڕه كه (سه‌رچاوه‌ی هه‌موو كێشه و گه‌نده‌ڵییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خراپی و گه‌نده‌ڵی له كارگێڕی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیدا) هۆكاری سه‌ره‌كیش بۆ سه‌رهه‌ڵدانی گه‌نده‌ڵی ئیداری، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ له كارخستن و له‌ده‌ستدانی سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی ئیراده و ئیداره و ده‌سه‌ڵاته‌كانی له رێگه‌ی تاكێك یا لایه‌نێكی ده‌ره‌كیه‌وه و له بیركردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و زاڵ بوونی به‌رژه‌وه‌ندی تاكی، یان حیزبی به‌سه‌ر سیسته‌می كارگێڕی و ده‌سه‌ڵات له وڵات‌دا.
ده‌توانم بڵێم ئه‌مڕۆ له هه‌رێمه‌كه‌ماندا هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌كان (په‌رله‌مان و حكومه‌ت و دادوه‌ری) به‌هۆی ده‌ست تێوه‌ردانی حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات، ئاسه‌واری دوو ئیداره‌یی سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆوه، رۆڵی كارا‌و كاریگه‌ری خۆیان به رێژه‌یه‌كی زۆر له ده‌ستداوه و ئه‌مه‌یش بووه‌ته هۆی له كاركه‌وتنی یاسا سه‌روه‌ری و په‌ك كه‌وتنی بنه‌ماكانی ئیداره‌ی سه‌ركه‌وتوو له (پلان دانان و رێكخستن و چاودێری كردن و ئاراسته كردن و به‌دواداچوون و لێپرسینه‌وه و بنه‌مای پاداشت و تۆڵه، دانانی كه‌سی شیاو بۆ شوێنی شیاوی خۆی و هه‌ڵسه‌نگاندن و…هتد..).
ده‌ره‌نجامیش سه‌رهه‌ڵدانی گه‌نده‌ڵی له بواره‌كانی ئابوری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی دا و دواكه‌وتنی پرۆسه و پرۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و په‌ره‌پێدان و پێشكه‌وتنی سیاسی و ئیداری و ئابوری به گشتی.
له‌به‌رئه‌وه هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵات ئه‌وه بۆ بیست ساڵ ده‌چێت نه‌یانتوانیوه چاكسازی و گۆڕانكاری بكه‌ن و ساڵ له‌دوای ساڵ گرفته‌كان و گه‌نده‌ڵیه‌كان به‌رفراوانتر ده‌بن و، له‌ماوه‌ی رابوردویشدا هه‌موو ئه‌و به‌ڵێن و پڕۆژانه‌ی كه بۆ چاكسازی باسیان لێوه كردووه، سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێناوه و تا ئێستا نه‌یانتوانیوه ئیداره‌ی حكومه‌ت یه‌ك بخه‌نه‌وه و ده‌سه‌ڵاتی ئیداری و دارایی به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنی سیاسی دابه‌شكراوه‌و حیزب و ده‌سه‌ڵاتی حیزب وا له‌سه‌روی ده‌سه‌ڵاتی(په‌رله‌مان و حكومه‌ت و دادوه‌ریه‌وه).
له‌م روانگه‌وه ده‌توانم بڵێم ئه‌گه‌رچی حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات بڕواشیان به‌چاكسازی بنه‌ڕه‌تی هه‌بێت، به‌ڵام به‌م به‌رنامه و پێكهاته و میكانیزمه‌ی ئێستایان چاكسازییان پێ ناكرێت و به‌ڵێن و پڕۆژه‌كانیان بۆ نابرێته سه‌ر.
ئه‌وه به‌ڵگه نه‌ویسته كه گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی ئه‌و كاته ده‌كرێت كه ئیراده‌و ئیداره‌كان ئازادبن و دامه‌زراوه‌كانمان دامه‌زراوه بن نه‌ك ئامێرێك بن به‌ده‌ست حیزبه‌وه.