پەرلەمانتارێكی یەكگرتوو رۆژنامەی روداو دەداتە دادگا

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:
لەسەر بڵاوكردنەوەی هەواڵێك،سەرۆكی لیژنەی سامانە سروشتیەكانی پەرلەمان، ڕۆژنامەی ڕوداو دەداتە دادگا و ڕایدەگەیەنێت لە هەرێمی كوردستان كەرتی گاز پەكخراوە.

دوای ئەوەی رۆژنامەی رووداو بڵاوی كردەوە كە شێركۆ جەودەت پەرلەمانتاری یەكگرتوو نهێنی كۆبوونەوەكانی حكوومەتی داوەتە كۆمپانیایەكی نەوت.

د.شێركۆ جەودەت سەرۆكی لیژنەی سامانە سروشتیەكان لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا ئەو زانیاریانەی رەتكردەوەو رایگەیاند:هەموو جۆر پەیوەندیەكی لایەنگیر یان نایاسایی لەگەڵ گشت كەس و لایەنێك ڕەت دەكەینەوە بەهەموو شێوەیەك.

هەروەها وتی:بە پێویستی دەزانم كە یان رۆژنامەی ڕووداو داوای لێبوردن بكات لەم هەواڵە ناڕاستە یان بەرەوڕووی دادگایان دەكەمەوە و رێكاری یاسایی لەبەرامبەریان دەگرمە بەر .

رونیشكردوەتەوە:پشت بەخوا بەردەوام دەبین لە بەرنگاربوونەوەی گەندەڵی و داكۆكی كردن لە پاراستنی ماف و داهات و سامانی گشتی .
ئەمەی خوارەوە دەقی ڕاگەیانراوەكەیە

ڕاگەیانراوێك بۆ ڕای گشتی

دوای ئەوەی وەك بەشێك لەو هەڵمەتەی بەرامبەرمان دەستی پێكردوە لە هەندێك كەناڵی ڕاگەیاندنەوە وەك پەرچە كردارێك بەرامبەر خستنە ڕوو و بەدوادچوونمان بۆ چەند كەسێكی گەندەڵی لە بواری نەوت و گازدا.

دوای ئەوەی ڕۆژنامەی ڕووداو ناونیشانی چاوپێكەوتنێكی ئێمەی بە چەواشەكاری بڵاودەكاتەوە كە گوایە ئێمە نهێنی كۆبونەوەی پەرلەمانمان لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان بردۆتە دەرەوە و داومانە بە كۆمپانیای (دانا غاز) بە پێویستی دەزانم ئەم ڕاستیانە بخەمەڕوو:

1ـ كەرتی غازی سروشتی پەكخراوە لە هەرێمی كوردستان كە هیچی كەمتر نیە لە كەرتی نەوت، بۆیە ئەركی سەرشانی ئێمەیە وەك پەرلەمانتار كە بەدواداچون و لێپرسینەوە بكەین لەم پەكخستنە كە بە هۆی كێشەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆمپانیای دانا غازەوە هاتۆتە دی و لەوانەیە حكومەتی هەرێم ملیۆنەها دۆلار غەرامە بكرێت.

2ـ هەر زانیاریەك بە هەر ستەم لێكراوێك یان خاوەن كێشەیەك درابێت پێشتر بۆ ڕای گشتی لە ڕێی میدیاكانەوە بڵاوم كردۆتەوە، ئەوەش پرنسیپی شەفافیەتە كە دەمانەوەێت بێتە دی.

3- هەموو جۆر پەیوەندیەكی لایەنگیر یان نایاسایی لەگەڵ گشت كەس و لایەنێك ڕەت دەكەینەوە بەهەموو شێوەیەك.

4- گوایە ئێمە داوامان كردوە كە كۆمپانیای دانا غاز كەسێك دابمەزرێنێت ئەو كەسە گەنجێكی بێ ئیش وو داوای كرد هاوكاری بكەین بۆ ئەوەی ئیشی دەسكەوێت ئێمەش داوامان كرد كە ئەگەر بەشێوازێكی دادپەروەرانە خرایە كێبركێ وە ڕەچاوی تواناكانی بكەن و دەرئەنجام هەر وەرنەگیرا لە كۆمپانیای دانا غاز ئەمەش كارێكی سروشتیە .

5- لێرەدا بە پێویستی دەزانم كە یان رۆژنامەی ڕووداو داوای لێبوردن بكات لەم هەواڵە ناڕاستە یان بەرەوڕووی دادگایان دەكەمەوە و رێكاری یاسایی لەبەرامبەریان دەگرمە بەر .

لە كۆتایدا بەڵێن دەدەین بەخوای گەورە و بەجەماوەر كە پشت بەخوا بەردەوام دەبین لە بەرنگاربوونەوەی گەندەڵی و داكۆكی كردن لە پاراستنی ماف و داهات و سامانی گشتی .

پەرلەمانتار

شێركۆ جەودەت مصطفی

13/4/2015

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com