حەیدەر شەشۆ داوی ئازادكردنی: بەمەرجەكان رازیبووم

0

نوچەنێت.شار:
ئاسایشی دهۆك حەیدەر شەشۆ فەرماندەی هێزەكانی پاراستنی شنگالی ئازادكرد.

ئازاد كردنی حەیدەر شەشۆ بەیانی ئەمڕۆ بووە، ئەوەش دوای ئەوەی لەلایەن دادگاوە بڕیاری ئازادكردنەكەی بۆ دەرچووە.

لەدوای ئازادكردنیشی حەیدەر شەشۆ، كە هاوكات ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە، لەلێدوانێكی رۆژنامەوانی وتی: ئەو رازیبووە بەوەی هێزەكەی بخرێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

حەیدەر شەشۆ وتیشی: لەئێستادا زیاتر لەنیوەی هێزەكەی پەیوەندیان بەوەزارەتی پێشمەرگە كردووەو راشیگەیاند ئەوەی ماوەتە بۆ خۆی ئازادە چی دەكات، بەڵام ئەو هیچ پەیوەندییەكی بەحەشدی شەعبییەوە نەماوە.

رۆژی 6 ئەم مانگە لەكۆمەڵگەی خانكێ‌ لەنزیك شنگال هێزێكی ئاسایش حەیدەر شەشۆ ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی نیشنیمانی كوردستانیان دەستگیركرد، ئەوەش بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ دروستكردنی هێز لەدەرەوەی هێزە یاساییەكانی هەرێم.

هێزەكانی پاراستنی شنگال، كە لەلایەن حەیدەر شەشۆ سەرپەرشتی دەكرێن، ژمارەیان 3 هەزار كەسەو بەپێی زانیارییەكان سەر بەحەشدی شەعبی عێراقین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com