پارتی: بارزانی هەر دەمێنێتەوە و هیچ مەجالی تێدانییە

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی بڕیاری پارتی كە گفتوگۆی لەسەر ناكرێ،ئەوەیە سەرۆك بارزانی لە پۆستەكەی هەردەمێنێ و مەجالی تێدا نییە.

ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بە(رووداو)ی راگەیاندوە”بڕیاری پارتی كە گفتوگۆی لەسەر ناكرێ،ئەوەیە سەرۆك بارزانی لە پۆستەكەی هەردەمێنێ و مەجالی تێدا نییە”. ئەو ئەندامەی سەركردایەتی پارتی كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە چونكە دەسەڵاتی لێدوانی نییە بۆ راگەیاندنەكان، گوتیشی “ئەم بابەتە لای پارتی تەواو بووە”.

هێمن هەورامی،ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبێ ئەوەی ناوی هیچ حیزبێك بهێنێ، رەخنەی توند لە یەكێتی، گۆڕان، كۆمەڵ و یەكگرتوو دەگرێ كاتێ داوادەكەن سیستمی حوكمڕانی لە هەرێمی كوردستان بكرێ بە پەرلەمانی و بۆ رووداو دەڵێ”با كەس موزایەدە بەسەر پارتییەوە نەكات كە دژی سیستەمی پەرلەمانییە،چونكە سیستەمی حوكمڕانی لە هەرێمی كوردستان پەرلەمانییە و ئەمە بە روون و ئاشكرا لە نێو پڕۆژەی دەستووری هەرێمی كوردستانیش نووسراوە”.

وتیشی “لەنێو پڕۆژەی دەستووردا هاتووە هەموو مادەكانی نێو دەستوور قابیلی هەمواركردنەوەن، جگە لە مەسەلەی سیستەمی پەرلەمانی”.

هێمن هەورامی زیاتر قسە لەسەر مەسەلەی حوكمڕانی لە هەرێمی كوردستان دەكات و روو لە لایەنە سیاسییەكان دەكات و دەڵێت “ئەگەر سیستەمی حوكمڕانی لە كوردستان سەرۆكایەتی بووایە، ئەوا نەدەبوو سەرۆكی حكومەت لە هەرێمی كوردستان هەبێ، چونكە سیستەمی سەرۆكایەتی ئەوە ناهێڵێ”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com